Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:23

ئەردۆغان تووشبوونی بە ئۆمیکڕۆن ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

 

سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، خۆی و هاوسەرەکەی بە سووکی تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن بوونە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەرەکەی نووسیویەتی "دوای دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی سووکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پشکنینیان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە تووشبووی ڤایرۆسەکەن".

ڕاشیگەیاند:نیشانەکانیان زۆر قورس نین، پێیان ڕاگەیاندووین کە تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەینی ئەردۆغان لە سەردانەکەی بۆ ئۆکڕاینا گەڕایەوە تورکیا.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.