ئەمڕۆ شەممە 2022.2.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرد و جگە لەبەخشینی ئۆتومبێلێکی تایبەت بە گواستنەوەی دەرمان بە نەخۆشخانەکە بەسەر منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی شێرپەنجە دابەشکرد.
لەسەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی شێرپەنجە خواست و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەکە کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەش بە تووشبووان و نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەن.
پاشان پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی کرد و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد و خەڵات و دیاری پارێزگای هەولێری بەسەر منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی نەخۆشخانەکە دابەشکرد و لەڕێورەسمێکیشدا بەئامادەبوونی د.سامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە گواستنەوەی دەرمانی پێشکەش بەنەخۆشخانەکە کرد.
پارێزگاری هەولێر دیاری دهبهخشێته منداڵانی تووشبوو به شێرپهنجه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.