ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 45 ئه‌ندامی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌یه‌كجار و به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له ئه‌ندامێتی پارته‌كه كێشایه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (زه‌مان) ئاشكرای كرد: سه‌رجه‌م ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان له شاری كاره‌مانن و له‌نێویشیاندا ئه‌مینداری پارته‌كه موڕاد ئۆزتورك هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به كۆمه‌ڵه‌كه بۆ پاڵه‌په‌ستۆ و ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بدین شاگلیانی سه‌رۆكی لقی پارته‌كه له شاره‌كه بووه.
مانگی ڕابردووش چه‌ند به‌رپرسێكی تری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له شاری كاره‌مان ده‌ستیان له‌كاركێشابووه‌وه له‌وانه‌ش فه‌یزوڵا توونش سه‌رۆكی لقی شاره‌كه و جێگری سه‌رۆكی لقی پارت و خه‌لیل كۆجا له‌گه‌ڵ 5 ئه‌ندامی تری پارته‌كه.
دوای ئه‌وه‌ش موراد ئۆزتورك وه‌ك سه‌رۆكی ژووری پارته‌كه له ناوه‌ندی شاری كاره‌مان هه‌ڵبژێردرابوو و شوێنی فه‌یزوڵا توونشی گرتبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.