Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 08:46

وته‌بێژی حوسییه‌کان :  بۆردومانی شوێنێکی هه‌ستیاری ئیمارات کراوه‌

کوردستان TV
100%

عه‌مید یه‌حیا سه‌ریع ،وته‌بێژی ئه‌نساڕوڵڵا( حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مه‌یدانی شبوه‌ی سه‌ر به‌ ئیمارات به‌ ئامانج گیراوه‌.

سه‌ریع له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی: ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌ رۆكێتییه‌كانمان توانیویانه‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مه‌یدانی سه‌ر به‌ ئیمارات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عه‌سیلان له‌ پارێزگای شبوه‌ به‌ رۆكێتێكی بالیستی بۆردومان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری ئیماراتی كوژراون و برینداربوون.

وته‌بێژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌م ژووره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شبوه‌ ،سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كان ده‌كرێت .

تا ئێستا ئیمارت هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ نه‌داوه‌.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.