له پارێزگاكانی وان، مووش، هەکاری و بهدلیس بههۆی سەختی کەشوهەواوە رێگاوبانی 649 ناوچهی نیشتهجێبوون بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بهپێی راگهیەندراوێکی گهوره شارهوانی وان، رێگاوبانی 195 ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی بەفربارین و رههێڵهوه داخراون.
تیمهكانی راماڵینی بهفر، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ راماڵینی بەفری سەر شەقام و کۆڵانەکان و كردنهوهی رێگا داخراوهكان.
لە قەزای ئەرجیش تیمەکانی شارەوانی و هاووڵاتییان بە شەو و رۆژ کاردەکەن تا بەفری کەڵەکەبووی سەرشەقام و کۆڵانەکان راماڵن.
ههروهها سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد، بەهۆی بارینی بەفرەوە کە دوو رۆژە بەردەوامە رێگای 172 گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
شێخموس یەنتور باسی لەوەیش کرد کە تیمەکانیان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
هاوکات تیمەکانی شارەوانی شەقام و کۆڵانەکانیان لەبەفر پاک کردەوە.
هاوكات بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومید کورتکان ئاماژەی بەوە کرد کە رێگای 184 گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگای داخراوی شەش گوندی دیکە بەزووترین کات.
لهلایهكی دیكهوه بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، لەسەرانسەری پارێزگاکەدا، بەفر رێگای 98 ناوچەی نیشتەجێبوونی بەڕووی هاتوچۆدا داخستووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.