Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:41

ئیمارات و ئەمریکا لە بارەی پەلامارەکانی حووسییەکانەوە گفتوگۆ ده‌که‌ن

نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی له‌ بنکەی ئاسمانیی زەفرەی ئیمارات جێگیرکراون
کوردستان TV
100%

سوپاسالاری ئەمریکا، مارک میلی لەبارەی پەلامارەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆسەر ئیمارات، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سوپاسالاری ئیمارات، حەمەد محەمەد سانی رومەیسی ئەنجام دا.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، دەیڤ بوتڵەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە مارک میلی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی ئەنجامداوە و پێکەوە باسیان لە دوایین پەلامارەکانی حووسییەکان بۆسەر ئیمارات و رەوشی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

دەیڤ بوتڵەر باسی لەوەش کرد کە مارک میلی پەلامارەکەی دوو شەوی رابردوو و پەلامارەکەی 17ی کانوونی دووەمی ئیدانە کردووە، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی هەردوو وڵاتی بۆ رێگریکردن لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر بنکەی ئاسمانیی زەفرە کردووە.

پێشتر گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، بیڵ ئوربان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد بوو کە هێزە ئەمریکییەکانی جیگیرکراو لە بنکەی ئاسمانیی زەفرە لەڕێی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتەوە رێگرییان لە دوو هێرشی مووشەکیی بۆسەر بنکە ئاسمانییەکە کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بنکەی ئاسمانیی زەفرە، نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی جێگیرکراون.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.