هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سته‌مبۆڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڕووی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان داخران تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌م.
هۆكاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌هۆی زۆری به‌فربارین و خراپی كه‌شوهه‌وا بووه.
لای خۆیه‌وه هێڵی ئاسمانی توركیا (THY) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆرێك له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیای ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و زۆری به‌فربارینه‌وه.
هێڵه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا 67 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه كوكجن و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ ئه‌نجام بدرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌نێو ئه‌و 67 گه‌شته ئاسمانییه‌دا 31 گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه بووه له‌گه‌ڵ 36 گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.