Erbil 28°C ھەینی 20 ئایار 08:08

بایدن: ئه‌گه‌ر ڕووسیا جه‌نگی ئۆکڕانیا ڕابگه‌یه‌نێ باجێکی قورس ده‌دات  

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، هه‌ر سه‌ربازێكی ڕووسی پێ بنێته‌ نێو خاكی ئۆكڕانیا مانای جه‌نگ ده‌نگه‌یه‌نێ و بێگومان ئه‌و كاتیش ڕووسیا باجێكی قورس ده‌دات.

جۆ بایدن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌ر جووله‌یه‌ك له‌ هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕووسی به‌ ئاراسته‌ی سنووری ئۆكڕانیا وه‌ك ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دایده‌نێین.

ڕاشیگه‌یاند: بێگومان له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیش فلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا باجێكی قورس ده‌دات.

بایدن ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كاندا له‌گه‌ڵ پوتین هه‌میشه‌ جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دژی ئۆكڕانیا باجێكی قورس ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتێكیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕانیا گوتویه‌تی ته‌ئكیده‌ ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیان ده‌بێت، قسه‌یه‌كی ڕاستی گوتووه‌ و ئێمه‌ تا دواسات پشتگیری ئۆكڕانیا ده‌كه‌ین.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.