Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:05

سەدر: ئەگەر لە هەڵبژاردنیش سەرکەوتوو نەباین پەنامان بۆ توندوتیژی نەدەبرد

کوردستان TV
100%

 

سەدر لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییە و بە تایبەت دوای پەلامارەکەی ئەمشەوی سەر نووسینگه‌ی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە گوتی، ئەگەر ئێمە لە هەڵبژاردنیش سەرکەوتوو نەباین پەنامان نەدەبردە بەر توندوتیژی.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هەندێک هێزی سیاسی لە ڕابردوودا دژ بە هەڵبژاردنەکان و حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی پەنایان بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق برد، لەمبارەیەوە هیچ قسەیەکمان نەبوو، چونکە ئەمە بابه‌تێكی یاساییە و تەنانەت ئەوە جێگەی ڕەزامەندی ئێمە بووە".

ڕاشیگەیاند: لۆژیکی نییە سیاسەتمەدارێک پەنا بۆ توندوتیژی ببات لە ئەگەری بەدەستنەهێنانی ئامانجەکانی، چونکە سیاسەت ڕۆژیک بۆ تۆیە و ڕۆژێک بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەوانەی خۆیان بە بەرگریکاری عێراق دەزانن نابێت عێراقییەکان بکەنە ئامانج، چونکە ئەمە دۆخی ئەمنی خراپتر دەکات و ناوبانگیشیان لەنێو خەڵک خراپ دەکات.

له‌ تویته‌كه‌دا هەروەها داوای لە حکوومەتی عێراقیش كرد بەزووترین کات ڕێوشوێنی ئەمنی بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی بکەرانی، بۆ ئەوەی پڕۆسەی دیموکراسی نەبێتە یاری دەستی ئەم و ئەو.

دەشڵێت: هەموو کەس دەزانێت ئێمە ئەو قسانە لە ترسەوە ناکەین و هەموو خەڵکیش دەزانێت ئێمە کێین، بەڵام ئێمە خه‌ڵك و وڵات و نیشتمانمان خۆش دەوێت و نایانخەینە مەترسییەوە.

لە تویتەکەیدا ڕوونیشی کردۆتەوە "پێویستە بزانرێ ئێمە پەیوەست نین بە دەسەڵاتەوە، بەڵکو دەمانەوێت لە ڕێگەی یاساوه‌ گەندەڵی و تیرۆر و داگیرکاری بنبڕ بکەین".

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر ئێمە لە هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەباین، یان لە پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی سه‌ركه‌وتوونه‌باین ئەوا ڕێگه‌ی توندوتیژیمان نەدەگرتەبەر، ئێمە لەسەر ئەوە پەروەردە کراوین و ڕێگەشمان نەدەدا کەسێکی سەر بە ئێمە ئەو کارە بکات".

لە کۆتایی تویتەکەشیدا سەدر جەختی کردۆتەوە کە مەزهەب بە توندوتیژی و هێرشکردنە سەر ئەوانی دیکە ناپارێزرێت، بۆیە لە خودا بترسن و گەندەڵی مەکەن، چونکە خودا گه‌نده‌ڵكاری خۆش ناوێت.

جێی باسە ئەمشەو چوارشەممە هێرشکرایە سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا چەند کردەوەیه‌كی هاوشێوە بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و باره‌گا حزبییه‌كانی تر ئه‌نجامدرابوو.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.