به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان به‌شێكی زۆر له كاته‌كانیان،وه‌كو ئه‌ركی قوتابخانه و یاریكردن و خه‌وتنیان له ژووری خه‌وتن به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، چونكه ئه‌و شوێنه له ناو خێزان دا مناڵان هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن ،بۆیه هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی ژووری خه‌وتنی مناڵان دوور له دیكۆراتی سه‌یر و نامۆ زۆرگرنگه.
ره‌نگی زه‌رد هه‌رچه‌نده ره‌نگی زه‌رد به‌ره‌نگی چالاك به‌خش ناسراوه ، به‌ڵام ره‌نگێكه سێبه‌ره‌كه‌ی نه‌رم و نیانه بۆ ژووری خه‌وتن دروست وگونجاو ئارام به‌خشه. ره‌نگی سه‌وزی هه‌ناری ره‌نگی سه‌وز باشترین ره‌نگه بۆ ژووری خه‌وتن ،چونكه له سروشت نزیكه ، ره‌نگێكی ئارامه بۆ خاوبوونه‌وه‌ی مێشك باشه .
ره‌نگی شینی چڕ وه‌كو ره‌نگه‌كانی تر تۆخه ره‌نگی شینی تۆخ بۆ ژوور بۆ پشوودان گرنگ و باشه بۆیه هه‌ڵبژردانی بۆ ژووری خه‌وتنی منداڵان زۆر باش و سوود به‌خشه. نیگار و وێنه‌كان ره‌نگاوره‌نگ بن زۆر گرنگه نیگار و وێنه‌كانی ژووری مناڵان ره‌نگاوره‌نگ بێت ،له هه‌مان كاتدا قه‌باره‌ی نیگار و وێنه‌كان گه‌وره بن وه‌كو درختی سروشتی یان ئاژه‌ڵی زه‌به‌لاح یان شێوه‌ی ئه‌ندازیاری گه‌وره.
بێگومان هه‌ڵبژردانی ره‌نگ و كه‌ل وپه‌لی ژووری خه‌وتنی مناڵان پشت به مۆده و ئه‌وشتانه ده‌به‌ستێت ، كهباون،به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ره‌نگه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بێت دوایی گۆڕنكاری له ژووره‌كه‌دا بكرێت به‌ڵام به پێی چێژ و حه‌زی مناڵه‌كه بێت.
ئا- كامران ژێده‌ر- نمط ئه‌لحه‌یات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.