یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، فرانسیسكۆ پاكۆ خینتۆ ئه‌ستێره‌ی پێشوو و ئه‌فسانه‌ی یانه‌كه له ته‌مه‌نی هه‌شتاوهه‌شت ساڵی كۆچی دوایی كرد، بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه، یاریزانانی یانه‌ی شاهانه له‌گه‌ڵ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌ی ڕاهێنان خوله‌كێك به بێده‌نگی وه‌ستان.
ئه‌نچیلۆتی له‌به‌رده‌م یاریزانان گوتی، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ناخۆشمان پێیه، پاكۆ خینتۆ ئه‌فسانه‌ی ڕیال مه‌درید كۆچی دوایی كردووه، ئه‌م ئه‌فسانه‌یه هه‌ژده ساڵ له‌م یانه‌یه یاری كردووه‌و له‌م ماوه‌یه‌دا، شه‌ش نازناوی ئه‌وروپی و دوازده نازناوی لالیگای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ستهێناوه، ئێمه ڕێز له‌و ئه‌فسانه‌یه ده‌گرین و خوله‌كێك به بێده‌نگی ده‌وه‌ستین و هه‌رگیز له یادی ناكه‌ین.
جێگای باسه خینتۆ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا، له شه‌شسه‌د یاری به درێسی ڕیال مه‌درید یاری كردووه‌و سه‌دوهه‌شتادوو گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش، چلوسێ یاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه .
فرانسیسکۆ پاکۆ خینتۆ ئه‌ستێره‌ی پێشوو و ئه‌فسانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.