Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:49

ئافره‌تێکی کورد به‌ تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌ندامێکی سوپای پاسداران ده‌ستگیر ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

دوای زیاتر لە 9 مانگ بەندکرانی گوڵاڵە مورادی خەڵکی پیرانشار ئەم هاووڵاتییە هێشتا لە بەندی ئافره‌تانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و لە مافی دەستپێڕاگەییشتن بە ڕاوێژ و خزمەتی یاسایی بێبەش کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای زیاتر لە9  مانگ لە دەستبەسەر کرانی گوڵاڵە مورادی، ناوبراو هێشتا لە بەندینخانه‌ی ئافره‌تانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاوکاری حیزبێکی کوردستانی و هەروەها بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران تۆمەتبار کردووە.
یەکێک لە نزیکانی گوڵاڵە مورادی لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئیدارەی ئیتلاعات هەتا ئێستا ئیزنی نەداوە کە گوڵاڵە لە گەڵ پارێزەرەکەی قسە بکات و ئیزنیشی نەداوە کە پارێزەرەکەی دۆسیەکەی بخوێنێتەوە.
هەنگاو پێشتر بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیەوە  ڕایگەیاندبوو کە،  گوڵاڵە مورادی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان و ئەشکەنجە و ئازار دراوە و هەڕەشەیان لێکردووە کە ئەگەر دان بەو شتانەی کە ئەوان دەیانهەوێت دەنێت، ئەوا دوو کوڕەکەی کە پێشتر لەگەڵ خۆی دەستبەسەر کرابوون بەرەوڕووی سزای قورس دەبنەوە.

تۆمارێکی دەنگی گوڵاڵە مورادی دەستی هەنگاو کەوتووە کە تێیدا دەڵێت: لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوم هەتا ئەو شتانەی کە ئەوان دەیانهەوێ بە ئەستۆ بگرم و هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر ئەو کارە نەکەم ئەوا کوڕەکانم دێنن و لەپیش چاوی خۆم ئەشکەنجە و ئازاریان دەدەن”.
گوڵاڵە مورادی ڕۆژی شەممە 17 ى 4 ى 2021، دوای کوژرانی عوسمان حاجی حوسێنی کادری سوپای پاسداران لە پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوزرایەوە و دوای 35 ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە دوو کوڕی گوڵالە مورادی بە ناوەکانی تاهیر بەزازی (زاوای عوسمان) و مەتزین بەزازی تەمەن14 ساڵ هەر لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کرابوون کە پاش ماوەیەک ئازاد کران.
هه‌نگاو ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، عوسمان حاجی حوسێنی شەوی هەینی16 ى 4 ى 2021، لە جاددەی زیوەیە کوژراو پاش چەند کاتژمێر گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپای پاسدارانیان بە ئەستۆ گرت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.