شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەکات، كهوا قۆناغی دووهمی بهفربارین ڕوو لە ههرێمی كوردستان دەکات، کە لە سهرجهم شار و شارۆچكهكان بهفر دهبارێت.
محهممهد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتهوه، پێشبینی دەکەین لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە کاریگەری قۆناغی دووەمی شەپۆلەکە دەست پێبکات و سەرەتاش لە سنووری بادینان و موسڵ دەست پێدەکات ڕاستەوخۆ بەشێوەی بەفر بارین دەبێ، لەپاشاندا بەپێی کات و لەدرەنگانی شەوی چوارشەمە لەسەر پێنجشەمە شەپۆلەکە بەرفراوان دەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پێشەکی بەتێکەڵ دەستپێدەکات و لەماوەیەکی کەمدا دەگۆڕێت بۆ بەفر و لەسەنتەری شاری هەولیر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و کەرکـوک ئەگەری بەفربارین کراوە دەبێ لەگەڵ قەزا و ناحیەکانی دەوروبەریان سەرجەمی ئەگەری بەفر بارین هەیە هەندێک جاریش دەبێتە تێکەڵ.
راشیگهیاندووه، شێوازی شەپۆلەکە بەشێوەی ناوبەناوە لە گەرمیانەوه تا بادینان ئەگەری بەفربارین کراوەیە بەتایبەتیش بەرەبەیانی چوارشەمە تا نزیک نیوەڕۆی پێنجشەمە ئەگەرەکە کراوە دەبێت ئەوو ناوچانەی سەروو 300 مەترن لەسەرئاستی ڕووی دەریا ئەگەری بەفری تەواو و سپی پۆشبونیان هەیە، لەدرەنگانی شەووی پێنجشەممە لەسەر هەینی کۆتای بەم شەپۆلە بەفربارینە دێت.
ئەو ناوچانەی ئەگەری بەفر و سپی پۆشبونیان هەیە: سلێمانی ، هەڵەبجە ، دهـۆک ، هەولێر ، بەشێکی کەرکوک ، لەگەڵ سەرجەمی گوند و دێهاتەکانی دەوروبەریان.
ئەوو شوێنانەی ئەگەری بەفر و باران بەتێکەڵ هەیە واتا بەفر دەبارێت بەڵام ئەگەری نیە بەرگی سپی بپۆشیت: کەلار ، کفری ، ناحیەی ڕزگاری ، پێباز ، خانەقین ، دووزخوورماتوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم شارەکانی تر ئەگەری بەفربارینی هەیە و ئەگەری بارانبارین لاوازە بەهۆی ئەوو بارستە هەوا ساردەی لەناوچەکەمان ماوەتەوە ، بەبارینی ئەم بەفرەش هێندەی دی پلەکانی گەرما نزمەبێتەوه و کەشەکە سارد و مێژووی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.