وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی كشتوكاڵی به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی پێشه‌كی به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێ.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ئاگادارییه‌كدا بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەپێی بریاری ژمارە (79)ی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەزامەندی هەرسێ وەزارەتی (کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - ناوخۆ - دارایی و ئابووری) ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی كشتوكاڵی به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێ.
ڕاشیگه‌یاند: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت، هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی) بە شێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەستبوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران، بەنرخێکی گونجاو، بە لێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی، وەک هەنگاوێکی گرینگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵین، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەلوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم، لە ڕێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.