بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان كەشى ئەمڕۆ و سبەى چوارشەممەی راگهیاند.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆتهوه كه ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە بە گشتى ، سبەى شەپۆڵێکى بەفر بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوەو پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەبێت .
ههروهها كهشناسی روونیكردۆتهوه كه بارستە هەوایەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات، بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بە بەفر دەبێت .
ههروهها لهسەنتەرى پارێزگاى سلێمانى دهۆک هەڵەبجە بەفر بارینى دەبێت، لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى قەزاو ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان .
لهسەنتەرى هەولێر-یش سەرەتا نمە بارانى دەبێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە سەنتەرى کرکووک ئەگەرى بەفر بارین بە تێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت .
هاوكات كهشناسی ئاماژهی بهمهشداوه كه رۆژى پێنج شەم رێکەوتى 20-1-2022 لە کاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایى دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.