عـەبدولرەحـمان کـاکـل ـ بـەڕێوەبەری کـوردستان تـی ڤـی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی راگه‌یاندن وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی رایگه‌یاند
كوردستان كه ده‌لێن كه‌ناڵی دایكه واته كه‌ناڵێكی یه‌كه‌مینه ، له هه‌ڵ و مه‌رجێكی زۆر سه‌خت بڕیاری له سه‌ردرا و ئاماده‌كاری بۆ كرا كه ساڵی 1998 بوو كاری له سه‌ر كرا له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورد و سه‌رۆك بارزانی ئه‌و كه‌ناڵه هاته كایه‌وه ، له رووی نههجهوه په‌یامێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و رێبازی بارزانی نه‌مره ، كه به‌مشێوه‌یه رێچكه‌ی خۆی دارشت .
روونیشیكرده‌وه كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی ریبازی بارزانی رێبازیكی جه‌ماوه‌ری و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه ، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی دایه‌وه له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و تاراوگه .
هه‌روه‌ها كوردستان تیڤی په‌یامی گرنگی دان بوو به زمانه‌كانی دیكه جگه له شێوازه‌كانی زمانی كوردی، كار بۆ پیكه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی ده‌كات ، دیموكراسیانه‌یه ، په‌یامێكه ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستانه .
عه‌بدولره‌حمان كاكل به‌ڕێوه‌به‌ری كوردستان تیڤی ، گوتی : كوردستان تیڤی په‌یامێكی مرۆڤایه‌تی ، نیشتیمانی ، نه‌ته‌وه‌یی له خۆ ده‌گرێت هه‌وڵی زیاتریشی داوه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامانه . هه‌روه‌ها كوردستان تیڤی پردێك بوو بۆ گه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاراوگه‌و خه‌ڵكی ئێمه له ده‌ره‌وه .هه‌روه‌ها گه‌یاندنی ره‌نگ و ده‌نگی كوردانی تاراوگه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كه‌ناڵی ئاسمانی سنوور نازانێت ، كوردستان تیڤیش له هه‌موو بواره‌كان له خزمه‌ت پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوو بۆ زیاتر گرنگی دان به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ر چالاكییه‌كی دیكه .
عه‌بدولره‌حمان كاكل گوتی : ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی له به‌رده‌ست كوردستان تیڤییه پیشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیایه‌یه كه بوونی هه‌یه ، به پێی نه‌هجی خۆمان كاری له سه‌ر ده‌كه‌ین .
راشیگه‌یاند كه كوردستان تیڤی له گه‌ڵ هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان په‌یامی هه‌بووه ، ته‌نها گه‌یه‌نه‌ر نه‌بووه ، له هه‌ر كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری پێ بووه .
كوردستان تیڤی ئامانجی هه‌بووه ، به‌رچاوروونی داوه‌ته هاووڵاتیان ، ته‌نها بۆ خۆنیشاندان نه‌بووه ، راستگۆ بووه ، به متمانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ خه‌ڵك كردووه .
له درێژه‌ی وته‌كانیدا عه‌بدولره‌حمان كاكل رایگه‌یاند كه كوردستان تیڤی باشترین ره‌خنه‌گره ، له پێشی پێشه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌یه به‌و شێوازه‌ی كه خزمه‌ت به خه‌ڵك و حكومه‌ت بگه‌یه‌نێت .
روونیشیكرده‌وه كه په‌یامی رۆشنبیری بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئاراسته بكه‌ی ، پێویسته پێشه‌نگ بێت ، نابێت رۆژنامه‌نووس ببێته پاشكۆی شه‌قام كه‌واته كاری بۆ چاره‌سه‌ركردن نه‌كرد.
كیشه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن بێت نه‌ك بۆ وروژاندن بێت كه ئێستا گه‌وره‌ترین كیشه‌یه به‌رای من .
ئه‌وه‌شی دركاند كه هه‌موومان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین راگه‌یاندن له كوردستان رۆڵی نه‌رینی هه‌یه ، كار له سه‌ر برینداركردنی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن .
بۆیه پێویسته حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ڵامی ئه‌و رۆڵه نه‌رێنییه بده‌نه‌وه
به‌ریوه‌به‌ری كوردستان تیڤی گوتی : شانازییه بۆ كوردستان تیڤی كه شێوه زاره‌كان لێك نزیك بكاته‌وه ، كاریشمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زمانێكی ساده به‌كار بێنیین و گرنگیش به‌و زمانه بده‌ین .
كوردستان تیڤی له پابه‌ندبوون قوربانی داوه ، له به‌رهه‌م و بینه‌ریش قوربانی داوه .
چونكه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ی پابه‌ند بی ، ئه‌وا ده‌بێ قوربانیش بده‌ی ، چونكه كۆمه‌ڵگه شێوازێكی دیكه‌ی ده‌وێت و ئاره‌زووی شتی ته‌رفیهی ده‌كات .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند و گوتی : بۆ مێژوو ده‌یڵێم كه به‌رێز كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیشووی كوردستان تیڤی له سه‌ره‌تاوه له كوردستان تیڤی پێمانی گوت كه نابێ له شاشه‌ی كوردستان تیڤی ته‌رم و جه‌نازه نیشان بدرێت ، یان كار له سه‌ر هه‌واڵی خۆكوشتنی گه‌نجان یان سووتاندنی ئافره‌تان بكرێت ، چونكه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگه .
له كۆتاییدا بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌ناڵه گوتی : ئێستا كوردستان تیڤی له‌و قۆناغه گرنگی به خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات له هه‌موو بواره‌كان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.