یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان 23 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پیرۆز ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنه‌كه له كاتی خۆیدا له‌رووی كاری میدیاییه‌وه وه‌رچه‌رخان و گه‌شه‌سه‌ندنێكی گه‌وره بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی كوردی و توانی بیخاته ئاست و شێوازێكی نوێی كاركردنەوە.
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان:-
بەڕێزان بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی، گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەکەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی له كاتێكدا بوو كه گه‌لی كوردستان پێویستی به رایه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و په‌یامی بە جیھان و بنیادنانی سەکۆیەک بۆ دروستکردنی رای گشتی لەپێناو دەستەبەرکردنی ماف و خواستەکانی. هه‌روه‌ها له ڕووی كاری میدیاییه‌وه، وه‌رچه‌رخان و گه‌شه‌سه‌ندنێكی گه‌وره بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی كوردی و توانی بیخاته ئاست و شێوازێكی نوێی كاركردنەوە.
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی كوردستان، پێشه‌نگ بووه له پته‌وكردنی ئینیتمای نیشتمانپه‌روه‌ری و پاراستنی بنه‌ماكانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، هاوكات ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له گه‌یاندنی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و گرینگی‌دان به توانا و لێهاتووی ئافره‌ت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌م ڕووه‌وه توانیویه‌تی وێنه‌یه‌كی ئاستبه‌رزی میدیایی پیشان بدات و پابەندی ئاكاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی بێت.
دووبارە ئەم یادە پڕ شكۆیه‌تان لێ پیرۆز دەكەین و ئومێدی به پێشه‌نگبوونی به‌رده‌وامتان بۆ دەخوازین.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
17ی 1ی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.