Erbil 29°C شەممە 21 ئایار 13:11

لیستێکی دیکه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ ڕاگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 به‌رده‌وامه‌ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 18 ى 1 ى 2022، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ، سامانه‌ سرووشتییه‌كان ، پلاندانان ، پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه‌ش مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی،  ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ، دەستەی ژینگه‌، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ، ده‌زگای مین ،  بە هەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشكرا.

ڕۆژی 2 ى 1  ى 2022 ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 كرد و له‌ ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.

 

ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.