Erbil 16°C پێنجشەممە 26 ئایار 04:32

ریاڵ مه‌درید جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیادا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 2-0 بەسەر یانەی ئەتلەتیک بیلباودا سەرکەوت.
یارییەکە کە لە یاریگای شا فەهد لە ریازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، ریال مەدرید لەڕێگەی لوکا مۆدریچ لە خولەکی 38دا، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، بەو ئەنجامەش نیوەی یەکەمی یارییەکە کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، ریال مەدرید باڵا دەستی خۆی بەسەر یاریگادا پاراست و لە خولەکی 52دا لە رێگەی کەریم بنزیماوە دووەم گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمار کرد.
لە خولەکی 87دا، ئێدێر میلیتاو لە ناوچەی سزا دەستی بەر تۆپەکە کەوت هەم لێدانی سزای دروست کرد، هەمیش کارتی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوە، بەوەیش یانەکەی بە 10 یاریزانەوە جێهێشت.
رائول گارسیا لێدانی سزاکەی لێدا، بەڵام گۆڵپارێزی ریال مەدرید توانی بەر بە تۆمارکردنی گۆڵ بگرێت و ئەنجامی یارییەکە وەک خۆی مایەوە.
بەو ئەنجامەش ریال مەدرید سەرکەوتنی بەسەر ئەتلەتیک بلباودا تۆمار کرد.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.