Erbil 28°C ھەینی 20 ئایار 08:12

به‌یه‌کجار 872 ئه‌ندامی حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی توركیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرایان كرد، به‌یه‌كجار و به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ 872 ئه‌ندامی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ هه‌رێمی ئایدن ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی (زه‌مان)ی توركی بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی ئه‌ندامان كه‌ 872 كه‌سن له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌نێویشیاندا ئیمیل ئۆز ئه‌كمازلار سه‌رۆكی لقی ئافره‌تانی هه‌رێمی ئایدن هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشی كرد: هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شێوازی ئیداره‌ی حزبه‌كه‌ و ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا خراوه‌ته‌ سه‌ریان له‌ پارێزگاكه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ زانیاری‌ هه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حزب له‌ شاری ئایدن به‌یه‌كجار ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕابگه‌یه‌نرێ.

 

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.