له پارێزگاكانی وان، هەکاری، به‌دلیس و مووش له كوردستانی توركیا رێگاوبانی 120 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی سەختی کەشوهەواوە به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
به‌پێی راگهیەندراوێکی گه‌وره شاره‌وانی وان، رێگاوبانی 29 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی بەفربارین و رههێڵهوه داخراون.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ راماڵینی بەفری سەر شەقام و کۆڵانەکان و كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.
هه‌روه‌ها بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، لەسەرانسەری پارێزگاکەدا، بەفر رێگای 30 ناوچەی نیشتەجێبوونی بەڕووی هاتوچۆدا داخستووە.
هاوكات بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس،ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆی 203 گوند کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگاکانیان داخراوە، رێگای 197یان بەڕووی هاتوچۆدا کراونتەوە.
هه‌روه‌ها لە پارێزگای مووش بەهۆی بەفر بارینەوە، رێگای 55 گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.