ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاشكرای كرد، له سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه بڕیارێكی نوێ بۆ پشكنینی كۆڕۆنا له ده‌روازه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕاگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: ئاگاداری گشت گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی و بیانی ده‌كه‌ین به‌پێی خاڵی (2)ی به‌یاننامه‌ی ژماره (1) ساڵی (2022)ی لێژنه‌ی بالای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا له هه‌موو خاڵه سنورییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕاشیگه‌یاند: جگه له‌وانه‌ی كه تێستی كۆڕۆنایان پێش (48) كاتژمێر ئه‌نجام دابێت ئه‌وا پێویست ناكات دووباره پشكنین بۆیان بكرێت.
ڕاگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جه‌ختیشی كرده‌وه كه سبه‌ی چوارشه‌م رێكه‌وتی 12/1/2022 ئه‌م بریاره له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جێ به‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.