گۆڤارى بڵاوكراوه‌ى ده‌نگوباسى ئه‌مریكى (foreign policy ) تیشكى خسته سه‌ر ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق و تیایدا باسى ره‌وشى باكور و باشوورى عێراقى كردووه.
گۆڤارى فۆرن پۆلیسى له بڵاوكراوه‌یكدا باسى ره‌وشى باكورى عێراقى كردووه و تیایدا هاتووه: ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانه به‌هێزه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شارى به‌سره له باشورى عێراق، نه‌هامه‌تى چه‌ندها ساڵى هاوڵاتیانى هێنایه به‌ر ڕووشناییه‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه توشیان هاتووه ئه‌و شاره‌ى كه به پایته‌ختى ئابووریى عێراق ناسراوه به‌هۆى یه‌ده‌گى نه‌وتى زۆر و به‌نده‌رى ده‌ریاكه‌یه‌وه كه به بازاڕى نێوده‌وڵه‌تى ده‌یبه‌ستێته‌وه، دانشتوانى شارى به‌سره به‌شێوه‌یه‌كى گشتى شیعه نشینن و هه‌روه‌ها كه‌مینه‌ییه‌كى گرنگى له عێراقى ره‌ش و مه‌سیحى تیدایه، دوهه‌مین شارى گه‌وره‌ى عێراقه و ناوبانگى به ده‌ركه‌وتن و پیگه‌یاندنى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى مه‌زن ده‌ركردووه.
له جه‌نگى یه‌كه‌مى كه‌نداو، سوپاى عێراق شارى به‌سراى وه‌ك ڕێگایه‌ك به‌كار هێنا بۆ داگیركردنى كوێت، چاره‌نوسێكى گاڵته جارانه واى كرد دواى ده سالێك هێزه‌كانى ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ساڵى 2003 هه‌مان شوێنى به‌كار هێنا وه‌ك رێگه‌یه‌ك به‌روه شارى به‌غدا بۆ داگیر كردنى عێراق .
قه‌یرانى ئێستاى شارى به‌سره په‌ره‌سه‌ندنێك نییه كه به‌م دواییه ڕوویدابێت، به‌ڵكو بێئاگایى ساڵانێكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و حكومه‌تى عێراق، ئاشووبى مه‌ده‌نى زیادى كرد له ناوچه‌كه و بایه‌خدانى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر لاوازكردن و له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ى ئیسلامى (داعش) له باكوورى عێراق و نایه‌كسانى سه‌رچاوه‌كانى داهات به‌سه‌ر شاره‌كانى عێراق خه‌ڵكى تووره تر كرد، ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى چاوه‌ڕوانكراو بێت و ده‌كرێت پشتگیریش بكرێت، شارى به‌سره‌ى شكودار ساڵانی پێشوو روبارى (العشا) به درێژایى به‌نێو شاره‌كه‌دا ده‌رۆیشت كه له زه‌مانى پێشوو ناوى ڤینیسیاى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راستى لێندرابوو، ئێستا بوه‌ته زێرابێكى واڵا.
گۆڤارى(foreign policy )ى ئه‌مریكییه‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه كه دواى به‌رگرى كردن دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و سه‌ركه‌وتنى سوپاى عێراق زۆربه‌ى بایه‌خدانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئاهه‌نگێرانى ڕزگار كردنه‌وه‌ى باكوورى عێراق بوو و بونیادنانه‌وه‌ى ئه‌و شارانه بوو كه كه‌وتبوونه ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) هه‌روه‌ها سه‌رنجى نێوده‌وڵه‌تى تیشكیان خسته سه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانى عێراق كه ئازادكرابوون و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى شاره‌كانى باشوورى شیعه نشین فه‌رامۆش كرابوون له خزمه‌تگوزارى.
نووسه‌رى ئه‌م بابه‌ته له نووسراوه‌كه‌ى دا باسى خۆپێشاندنه‌كانى ئه‌مساڵى شارى به‌سره‌ى كردووه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به‌هۆى پێكدادانى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حكومه‌ت 27 كه‌س له هاوڵاتیانى سڤیل بوونه‌ته قووربانى تا كوتایى مانگى ئه‌یلول، هه‌روه‌ها چه‌ندین كارى تیڕۆرى ئه‌نجامدراوه له‌وانه‌شدا تیڕۆر كردنى چاڵاكه‌وانى دژى گه‌نده‌ڵى و مافى ئافره‌تان( سه‌واد ئه‌ل عه‌لى) ئه‌م ره‌نگدانه‌وه ناڕزایه و توره‌ییه ده‌ربڕینانه‌ى خه‌ڵكى باشوورى عێراق ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵیى حكومه‌تى عێراق و هه‌روه‌ها نه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى گشتى ریژه‌ى هه‌ژارى له باشوورى عێراق زیاد كرت، ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌كان نه‌ك ته‌نها ده‌زگاكانى حكومه‌تى عێراقى كرده ئامانج به‌ڵكو هێرشكرایه سه‌ر ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هه‌وه‌ك وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و كۆنسۆڵخانه‌ى ئێران له به‌سرا.
نووسه‌ر له درێژى نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه زیاتر له 80% تێكراى به‌رهه‌مى نیشتیمانى ته‌واوى عێراق ته‌نها له شارى ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌سرا و ده‌وربه‌رى دێت كه ته‌نیا پارێزگایه عێراق به وڵاتان ده‌به‌ستێته‌وه به كه‌نارى ده‌ریایى و هه‌روه‌ها ته‌نیا له‌و شاره‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌كریت له ڕیگاى به‌نده‌ره‌وه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌ى نه‌وتى عێراق دیارى كراوه له پارێزگاى به‌سره، ته‌رخان كردنى بوودجه‌ى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه به‌پێى سامان و ده‌وڵه‌منده‌ییه‌ى شاره‌كه نییه.
له‌راستێدا، حكومه‌تى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ناوچه‌كه‌یان فه‌راموش كردووه له‌و كاته‌ى به نه‌گونجاوى تیشكیان خستبوو سه‌ر یارمه‌تى په‌ره‌سندن له باكوورى عێراق و بارودۆخى باشوورى عێراق له باركه‌وت و ئاستى هه‌ژارى له ئه‌نجامدا به‌رز بووه، ئه‌مه به‌تایبه‌تى نیگه‌رانى لیكه‌وته‌وه چونكه زۆرێك له گه‌نجانى باشوور كه شه‌ریان كرد تا ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ببه‌زێنن ئێستا نه‌دار و بێكارن.
شه‌رى دژ به ده‌وله‌تى ئیسلامى و رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ده‌وله‌تى ئیسلامى واى كرد كه گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه ئایه‌تو الله سیستانى بانگه‌واز بكات بۆ به‌رگرى كردن و ئازادكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش بوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزیكیان دروست كرد به ناوى حه‌شدى شه‌عبى و گه‌نجانى شیعه به رووى بانگه‌وازه‌كه‌ى سیستانى چوون و وه‌ك جه‌كدارى خۆبه‌خش چوونه رێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه و بۆ به‌زاندنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، دواجار له دواى ئازادكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش ئه‌و گه‌نجانه كه راهێنراو و خاوه‌ن ئه‌زمون و هه‌ڵَگرى چه‌ك بوون گه‌رانه‌وه نێو شاره‌كانیان له باشوور به‌تایبه‌تى شارى به‌سره، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجانه ژیانى خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و گه‌رانه‌وه بۆ شاره‌كانى خۆیان تووشى بێكارى بوون چونكه له‌لایه‌ن بریاره‌كانى نێوده‌وڵه‌تى و بانگه‌وازى ناوخۆى حكومه‌تى عێراق به ته‌سریح كردن و چه‌كدانانى هه‌ندێك له‌و هێزانه‌ى كه به‌شدارى له‌ناوبردنى داعشیان كرد به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ت ناتوانى مووچه‌ى ئه‌و هه‌موو چه‌كداره دابین بكات و گه‌نجه‌كان تووشى بێكارى و نه‌هامه‌تى بوونه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و هه‌روه‌ها بارودۆخیان به‌رده‌وام بۆ به‌هه‌ره‌شه كردن به‌سه‌ر عێراق و سكاڵاكانیان خراپتر بوو چونكه ڕاستیكه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ته‌نها بوودجه‌ى ته‌رخان كرد بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه وێران كران له‌لایه‌ن ده‌وڵتى ئیسلامى .
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه حكومه‌ت دووباره‌ى ده‌كرده‌وه و پاڵپشتبوونى به وڵاتى ئێران واى كرد خه‌ڵكى به‌سره داواى سه‌ربه‌خۆى بكه‌ن كرده‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق و بێبه‌رى بوون له خه‌ڵكى به‌سره واى كرد خه‌ڵكى به‌سره زیاتر تووره بكات ئه‌و شاره‌ى كه ساڵانیك له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى به‌عس تووشى نه‌هامه‌تى و كۆمه‌ڵ كوژى بوونه‌وه و له راپه‌رینه‌كه‌ى ساڵى 1991 به توندترین شیوه كپكرایه‌وه و تا ئیستاش گۆرى به‌كۆمه‌ڵ له‌و شاره ده‌دوزرێته‌وه .
له ساڵى 2003 وه به‌غدا چه‌ند جار شكستى هێناوه له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى هه‌روه‌ك له كه‌رتى ته‌ندروستى، ده‌رفه‌تى كار و گه‌یاندنى ئاوى خاوین بۆ هاوڵاتیان ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ى حكومه‌تى عێراق بووه هۆى زیاكردنى داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى له حكومه‌ت و به‌سه‌ر نه‌بردنى به‌ڵێندانى حكومه‌ت بۆ هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ناره‌زاییه‌كى زۆرى خه‌ڵكى له كاره‌كانى حكومه‌ت واى كرد ئاڵا و ده‌نگى سه‌ربه‌خۆى به‌رزكه‌نه‌وه به‌روى حكومه‌ته‌ى عێراق.
نووسه‌رى ئه‌م بابه‌ته‌ى گۆڤارى فورن پۆلیسى ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه له ساڵى 2014 وڵاتى ئه‌مریكا به‌بڕى 1.7 ملیار دۆلارى پێشكه‌ش به حكومه‌تى عێراق كردووه بۆ یارمه‌تى مرۆیى به‌سه‌ر 6 ملیۆن هاوڵاتى دابه‌ش بكرێت هه‌روه‌ها له نێوان ساڵانى 2016 و 2017، ئه‌مریكا بڕى 2.7 ملیار دۆلارى بۆ مه‌شقى سه‌ربازى پێشكه‌شى حكومه‌تى عێراقى كردووه تا به‌رگرى دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بكات و ئه‌و بۆشاییه‌ى ئه‌من ئاسایشى باشوور پركرێته‌وه له كاتێكدا كه جوله‌یان به هێزى ئه‌و ناوچانه كرد به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوور به ئازادكردنى له ژێر ده‌ستى داعش.
زۆر جار ناره‌زاییه‌كان له شارى به‌سره كوشتارى لێده‌كه‌وته‌وه له نێو عه‌شیره‌ته جیاجیاكان و دواجار ده‌بووه گرفتێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌نێوان ئه‌و عه‌شیره‌تانه تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هێز ره‌وانه بكات به‌مه‌به‌ستى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه به‌ڵام له كاتى خۆپیشاندان ئه‌و هیّزانه له برى ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه ئارامكه‌نه‌وه پێكدادان روى دا‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌كى سڤیل بوونه قوربانى ئه‌مه‌ش بووه گرفتێكى سیاسه‌تى عێراق.
زۆر جار حكومه‌تى عێراق له برى ئه‌وه‌ى چاوى به كێشه سه‌ره‌كیكان بكردبایه و ڕێگه چاره‌ى بۆ بدۆزیایه‌ته‌وه چاره‌سه‌رى ڵاوه‌كیان بۆ ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌ك ئه‌و هاوكاریه‌ى كه وڵاتى ئه‌مریكا پێشكه‌شى كرد و بڕى 750 هه‌زار دۆلار بۆ شارى به‌سره ته‌رخان كرا ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش مه‌علومه كه به‌شى شاریك ناكات دانشتوكه‌ى زیاتر 2.5 ملیۆن كه‌س بێت.
ئه‌و زولمانه‌ى كه خه‌لكى باشوور رووبه‌رووى بوته‌وه و په‌كه‌وتنى حكومه‌ت له كارى چاڵاكى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌لى و ئابووریكى روخاو كه واى كرد حكومه‌تى عێراق نه‌توانى ئاوى خاوین بۆ هاوڵاتیان پێشكه‌ش بكات، تا ئێستا ماوه و خه‌ڵكى به هۆى ئه‌وانه‌وه ده‌ناڵێنن هه‌روه‌ها بوى هه‌یه ئاگرى توندره‌وى له ئاینده‌ییه‌كى نزێك داگیرسینى له كاتێكدا ئه‌من و ئاسایش و سه‌روه‌رى یاساى تێدا وون بووه.
نووسه‌ر چه‌خت له‌وه ده‌كات 10 له سه‌دى هاوڵاتیان له هه‌موو عێراق له نێو خانوى نا یاسایى دایه و كه به خشتى قور و خیوه‌ت دروستكراوه و له ژێر هێڵى هه‌ژاریدان، له‌و رێژه‌یه‌ش پێنجییه‌كى له شارى به‌سه‌ردایه، حكومه‌ت ده‌كرێت كارى باشتر بۆ هاوڵاتیانى بكات و دابه‌شكردنى سه‌روه‌ت سامانى وڵات به‌شێوه‌ییه‌كى یه‌كسان به شاره‌كاندا دابه‌ش بكات و هه‌روه‌ها دادگایى كردنى حكومه‌ت به‌سه‌ر كه‌سانى گه‌نده‌ل و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى كه بوه هۆى له ناوبردنى خزمه‌تگوزارى گشتى ئه‌مانه كردارێكى پێویستن كه حكومه‌تى عێراق ئه‌نجامى بدات، سه‌ره‌راى بانگه‌وازه‌ى سه‌ركه‌وتنى حكومه‌تى عێراق بۆ له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له ساڵى 2017، به‌ڵام به ته‌واوى جێگیریى له عێراق زۆر دووره له‌وى كه به ته‌واوى به‌ده‌ست هاتبێت.
ئه‌حمه‌د ته‌ویج شیكه‌ره‌وه‌ییه‌كى سه‌ربه‌خۆى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته‌و راوێژكارى ڕێكخراوى سه‌نه‌دى عێراقییه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.