هۆرزانڤان و نووسه‌ر (ره‌فعه‌ت حاجی حاجی) له‌گوندى (جیلیكا) ى سه‌ر به‌قه‌زای ئالیان له ده‌شتی هه‌سنا سه‌ربه ناوچه‌ی دێریك له سوریا له‌دایك بووه و له‌و گونده جوانه ژیانی منداڵی خۆی به‌سه‌ر بردووه كه پڕه له جوانی و ده‌ستپاكی خه‌ڵكه‌كه‌ی ،بێگومان ئه‌م گونده‌ش دوور نه‌بووه له ناكۆكییه‌كان و ده‌ربه‌گی ئاغا‌كان و ناسۆرییه‌كانی جوتیاران..به‌هۆی دابوونه‌ریته‌كان هه‌موو كاره‌كان له‌سه‌ر پیاو بوون رۆڵی ئافره‌ت فه‌رامۆش كرابوون ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناخۆشییه‌دا ره‌فعت له هه‌وڵ و كۆشش بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ژیانێكی ساده و ساكار بۆ خێزانه‌كه‌ی دابین بكات له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی تۆی خۆشه‌ویستی به چه‌ندین شێوه له‌نێوان خه‌ڵكی گوند به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌م كردنی ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی .
ره‌فعه‌ت حاجی عه‌شقی خاك و ره‌ز و خۆڵ و شه‌و بووه ...ئه‌مانه هه‌مووی بۆته هه‌وێنی مرۆڤێكی نموونه‌یی و سه‌ر راست .. ئه‌نجامدانی كاری شوانی هه‌ر له‌منداڵی به ژه‌نینی شمشاڵه‌كه‌ی وای كردوه ببێته مرۆژێكی خاكی پێمان وایه ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی شاعیر‌و داهێنه‌رو شێوه‌كارو موزیك ژه‌نی لێده‌ربچێت ، بۆزیاتر ئاشنابوون به توانا‌و به‌هره‌كانی نووسه‌ر و هۆزانڤان ره‌فعه‌ت حاجی ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵی سازدا‌و به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردوه:
پ/ چی تۆی گه‌یانده شانۆ؟
وه/ ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه وای لێكرم رووبكه‌مه شانۆ روداوێكی زۆر ساده‌و سكار بوو له نێوان من و یه‌كێك له هاورێكانم.. ئه‌م چیرۆكه له‌سه‌ره‌تایی چوونم بۆ ناو جیهانی نووسین بوو كه به چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌كم ده‌ست پێكرد كاتێ چه‌ند شعرێكم بڵاوكرده‌وه وه‌كو( بۆخۆنیشان دان ) ئه‌و كاته قوتابی بووم ئه‌م هاورێیه‌م پێى گووتم: نازانم ئه‌م هه‌موو گه‌نجانه‌مان بۆ روویان له نووسینی شیعر كردوه...؟ هیچ شتێك نیه تۆ له‌وانیتر جیابكاته‌وه! بۆ رووناكه‌یته نووسین بۆ شانۆ به تاییبه‌تی تۆ ئه‌ندامی تیپی شانۆی( نارین) نیت ،له‌هه‌مان كاتدا شانۆ زۆر پێویستی پێیه‌تی، بێگومان دوای ئه‌وه‌ی شێوازی نووسینی شانۆیی له رووی هێما و ئاماژه له شانۆدا بۆشیكردمه‌وه.
ئه‌م پێشنیاره‌ی هاورێكه‌م به هه‌ند وه‌رگرت دوای سێ مانگ شانۆگه‌رییه‌كی نایابم نووسی به‌ناوی ( شه‌وانی سه‌رخۆشه‌كان) كه هه‌موو رێره‌وی شانۆی كوردی له سوریا گۆری شانۆییه‌كه گوزارشت له واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاكاری لاده‌ران له چینی گه‌نجان ده‌كات .
پ/ تۆ چۆن شێواز و رێڕه‌وی شانۆت گۆڕی، شانۆ چۆن بوو پێش ئه‌وه‌ی تۆ بیگۆریت ؟
وه/ شانۆی كوردی له رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ راپه‌رینی نه‌ته‌واییه‌تی كوردی سه‌ری هه‌ڵدا له یاده‌كانی نه‌ورۆز چه‌ند نمایشێك ده‌كران بۆیه پسپۆڕی شانۆ(ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) به "نه‌ورۆزنامه" ناوه‌زه‌ندى ده‌كرد ، كه گوزارشت له حاڵه‌تی شۆرشگێری ده‌كات له جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز نمایش ده‌كران، ئه‌م جۆره نمایشانه تا ساڵی 1993 به‌رده‌وام بوو واته شانۆ ته‌نیا له یادی نه‌ورۆز بوونی هه‌بوو كه هه‌موو بیرۆكه‌كان گوزارشتی له حاڵه‌تی شۆرگێری و راپه‌رین به‌رامبه‌ر به ده‌ربه‌گه‌كان ده‌كرد ، له‌و كاته‌ی تیپی شانۆی (نارین) بۆ یه‌كه‌مین جار شانۆگه‌ری (شه‌وانی سه‌رخۆشه‌كان)ی نمایش كرد شانۆگه‌رییه‌كه باس له حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌زمه‌سات(كۆمیدى) ده‌كات چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته سلبییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردی ، به‌م شێوه‌یه شانۆ سه‌رده‌مێكی نوێى رێره‌ره‌وی خۆی ده‌ست پێكرد.
پ/ كه‌ی شانۆ كوردی له‌سوریا سه‌ری هه‌ڵدا؟ ده‌توانین بڵێین سه‌ره‌تایی شانۆ له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی هه‌ستی نه‌ته‌واییه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه؟
وه/ تاوه‌كو ئێستا به‌دیاركراوی دیار نیه به‌ڵام یه‌كه‌مین شانۆگه‌ری به ناوی نه‌ورۆز له رۆژئاوا له‌لایه‌ن تیپی (نارین) له‌ساڵی 1983 به ناوی ( رێگای ئازادی) نمایش كرا كه له‌شانۆی دیمه‌شق وه‌رگیراوه مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ده‌گه‌رێته‌وه هه‌روه‌كو پسپۆڕی شانۆ (حه‌مدی موسڵی) ده‌ڵێت.
به‌ڵام له‌م ناوه‌نده یه‌كه‌م شانۆی كوردی بوونی نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند چالاكییه‌كی سه‌ره‌تایی شانۆیی بووه كه له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دانیشتنه‌كان و گۆره‌پانه‌كان نمایش ده‌كران ده‌توانینن بڵین زیاتر كات به‌سه‌ربردن بووه.
پ/ كه‌واته ده‌توانین بڵین شانۆ كوردی سه‌ره‌تا و به‌روارێكی دیاركراوی نیه؟
وه/ به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا به دیاركراوی مێژووی یه‌كه‌م نمایش شانۆیی كوردی دیار نیه به‌ڵام من پێم وایه شانۆی كوردی زۆر كۆنه به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانكردنم بۆ په‌رستگای (لالش) بینینی ئه‌و شارستانیه كۆنه‌یه وه‌كو روخساری وێنه‌كان له‌سه‌ر تابلۆی دیواره‌كان، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك شوێنه‌واری شانۆیی هه‌یه ئاماژه ده‌ده‌ن كه نمایشی (شانۆ بێت یان سه‌ما یان زۆرانبازی) كه هه‌موویان نزیكن له شانۆ به‌واتایه‌كی تر له شانۆی هێما نزیك بووه له چه‌رخی (میدیاكان).
پ/ هه‌رچه‌نده تۆ شانۆ و شيعر ده‌نووسی كامه‌یان له تۆ نزیكه؟
وه/ حاڵه‌تی منیش وه‌كو هه‌موو گه‌نجانی كوردی سوریا نووسینم وه‌كو پیشه‌ییه‌كی خه‌باتگێری وه‌گرتووه به‌ڵام نووسینی شعر ناچاری كردم به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كان بووم له بۆنه نه‌ته‌واییه‌كان به‌درێژی ماوه‌ی (15) ساڵ ئه‌مه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی شعر بنووسم له پاڵ ئه‌ركی نیشتمانیم به‌هه‌موو شێوه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگا داپلۆسێنه‌كان و گرتن و گه‌مارۆ درابووین بۆیه ئه‌مه هۆكارێكی دیكه بوو كه هۆگری شیعر بم.
پ/ بۆچی ئێستا شانۆ وونه و لاواز به‌رچاو ده‌كه‌وێت؟
وه/ شانۆ هونه‌رێكی ئاڵۆزه پێویستی به ماندوبوونێكی زۆر هه‌یه له هه‌مان كاتدا به‌رهه‌م داره جێگه‌ی رێزه به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك پێویستی به جه‌ماوه‌ره به‌هۆی كێشه و گرفته‌كان بینه‌ری كوردی ئاماده‌یی نییه.. شانۆ وه‌كو دراما نیه ناتوانێ په‌یامه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی شاشه‌كان بگه‌ینێت به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن و چێژوه‌رگرتنی له‌رێگه‌ی بینینی به‌زندوویی و راسته‌وخۆ ده‌بێت وه‌پێویستی به تیپێكی ته‌واو هه‌یه تیپیش زۆر به زه‌حمه‌ت كۆدبنه‌وه به‌هۆی باردۆخی ژیان ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكاران نه‌توانن كۆببنه‌وه.
پ/ ئه‌ی بۆ شیعر؟ چ جیاوازییه‌كی نوێت بۆ شیعر كردووه؟
وه/ له گۆڕه‌پانی شیعردا، شیعر خۆی له‌خۆیدا جیاوازییه‌كی نوێییه هه‌ر دێرێك له‌شیعر كێشی تایبه‌تی و وێنه‌ی تایبه‌تی به‌خۆی هه‌یه، جیاوازییه‌كی نوێ ده‌به‌خشێت ئه‌وه‌ش جوانترین شته له شیعر.
ئه‌و حاڵه‌ته‌ی من له هاورێكانم جیاده‌كاته‌وه كه‌شیعر ده‌نووسن وه‌كو من (هه‌رچه‌نده خۆم به شاعیر دانانێم) به‌ڵكو رزگار كردنه یان هێماییه كه بۆ شیعری كوردی ره‌سه‌ن ئه‌گه‌ر گوزارشته‌كه‌م راست بێت من ناوی ده‌نێم (شیعری سۆفیگه‌ری) ئه‌م جۆره شیعرانه ریتمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه‌شێوازێكی جوانه چه‌ندین شیعرم له‌وجۆره‌دا هه‌یه بۆیه سۆفیگه‌ری باڵی به‌سه‌ر شیعره‌كانمدا كێشاوه.
پ/ هیچ به‌رهه‌مێكی چاپكراوت هه‌یه؟ یان له ده‌زگاكانی راگه‌یاند بڵاوكرابێته‌وه؟
وه/ كۆمه‌ڵێك له شیعری (كوردی و عه‌ربی) م هه‌یه شیعره كوردییه‌كانم نزیكه‌ی(60) شیعر ده‌بێت به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆییه‌ك چاپ نه‌كراون..هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی كوردی بڵاوكراونه‌ته‌وه وه‌كو(ئه‌ده‌ب ئه‌لقه‌زییه ، ئه‌لمواسم ، گه‌لاوێژ ، شه‌ڤه‌ق ،گولیستان) چه‌ندانی تر به‌ڵام به‌ناوی خوازراوى (ده‌روێش) له‌گه‌ڵ چه‌ند ماڵپه‌رێكی ئه‌لیكترۆنی.
زیاتر له(25)له شیعره‌كانم دوای ئه‌وه‌ی ئاوازی بۆ دانراوه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی تیپی (نارین) كراونه‌ته گۆرانی كاتێ خۆم به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م تیپه بووم به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له مافی شیعراكانم پارێزراوبن به‌هۆی ده‌زگا داپلۆسێنه‌كان ، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان (سه‌ڵاح ئۆسێ، خوالێخۆش بوو ته‌حسین ته‌ها ، گولستان ، ئازاد دیلانی ، لیللۆز) شعره‌كانمیان كردۆته گۆرانی.
من زیاتر له (35) شانۆگه‌ریم هه‌یه 11 شانۆگه‌ریم ناوی هه‌ندێ له شانۆگه‌رییه‌كان (شه‌هید له‌یلا قاسم ، قازی محمحد و كۆماری كوردستان ، گۆڤارا توره‌گه،ئاڤداری قامشلۆ ، سوكا به‌تاڵا) چه‌ندانی تر...
دواشانۆگه‌ریم به ناوی( په‌یامێك بۆ ژیان) كه گوزارشت له‌ناسۆرییه‌كان په‌ناهه‌ندانه‌كان ده‌كات له‌رێگه‌ی به‌رجسته‌كردنی شه‌هیدی منداڵ(ئالان كوردی)كه له‌گه‌ڵ دایك و برای له ده‌ریا خنكان له‌یادی ساڵوه‌گه‌ری كۆچكردنی به‌ئاماده‌بوونی باوكی وپوری كه له كه‌ندا گه‌رابوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده بوونی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له كه‌مپى داره‌شكران له هه‌ولێر نمایش كرا.
پ/ ئایا كۆچ و په‌ناهه‌نده‌یی ناسۆرییه‌كانی ژیان كاریگه‌ریان هه‌بووه‌له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ت له شانۆ وشیعر؟
وه/ هیچ كاتێك ناخۆشی ونه‌هامه‌تی نابێته رێگر بۆ مرۆڤی داهێنه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه داهێنان ته‌نها له ژیانێكی خۆش و باش نایه‌ت به‌ڵكو داهێنانی راسته‌ته‌قینه له ئه‌نجامی ناسۆرییه‌كانی ژیان له‌دایك ده‌بێت وفاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه له‌رێگه‌ی ئه‌م ناسۆرییانه بیرۆكه دورست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر رووبه‌رووی ناخۆشییه‌كان نه‌بینه‌وه ، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كردنی نه‌ده‌ین چۆن بیرۆكه دورست ده‌بێت بۆیه نابێ ته‌نها كۆتایی به بیرۆكه‌ی هاملێت و رۆمیۆجۆلێتی شكسپیر بهێنین..
بیرۆكه‌كانی (زیۆس) خواوه‌ندى یۆنانى به ململانێی خێر و شه‌ڕ.. كه‌به‌ڕاست خێر‌و شه‌ڕ تاكۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت بێ كۆتایی ده‌بێ ئێمه د‌رك به‌و ململانێیه بكه‌ین هه‌ر له‌سه‌رده‌می قابیل و هابیل تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه، كه‌شانۆییه‌ك به‌رهه‌م دێنێت پڕه له هێماو ئاماژه‌ی رۆحی له‌رێگه‌ی خه‌باتی تاوانلێكراوان له‌پێناو ئازادی هه‌ر له‌سه‌رده‌می له‌دایك بوونی مێژوو تا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان بۆ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جوانترین شانۆگه‌ری و ببێته له‌دایك بوونێكی نوێی جوانی و داهێنان و هونه‌ر له سروتی مرۆڤاییه‌تی.
پ / به‌ڵام چی تۆی دوور كردۆته‌وه له هونه‌ر له وونبوونێكی دیاردا؟
وه / سیاسه‌ت و میدیا هه‌ردووكیان دژبه‌یه‌كن له خه‌یاڵ و پاكیدا .
پ / بۆچوونت بۆ میدیا چۆنه؟
وه/ میدیا له‌پێناو مرۆڤاییه‌تیه چه‌كێكه ده‌بێ به پاكی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه كاری له‌گه‌ڵدا بكرێت ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی بۆیه ده‌بێ بۆ كاری خێر به باشه به‌كار بێت.
پ/ ئه‌ی سیاسه‌ت؟
وه / میوانێكی قورسه هاته ناو ژیانی گونده جوانه‌كه‌مان و هه‌موو جوانییه‌كانی شێواند.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.