به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه دره‌نگانی ئه‌مشه‌و تا به‌ره‌به‌یان ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ورى ته‌واوبێت و له دره‌نگانى شه‌و تا به‌ره‌به‌يان ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارين هه‌يه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌گه‌ری بارانبارینیان هه‌یه بریتین له ناوچه شاخاوی و سه‌نته‌رى شارى دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه‌باران له ناوچه شاخاويیه‌كانى هه‌ولێر.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ناوچه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێم وه‌ك سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکووک و گەرمیان پێشبينى بارانبارين ناكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.