Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 07:11

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك و گه‌رمیان وه‌ڵامی ڕاگه‌یانراوێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك -سه‌ڵاحه‌ددینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دایه‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌ر ئێوه‌بوون ئیمزاتان كرد ڕاکان سه‌عید ھەم پارێزگاری كه‌ركووك بێت و ھەم جێگری پارێزگار.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: باشتر بوو سەرکردایەتیی کەرکووک - سەڵاحەددینی یەکێتی نە باسی کەرکووک بکات و نە چیتر ھەوڵی چەواشەکردنی خەڵکی دڵسۆز بدات و نە پەنجە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان درێژ بکات، چونکە ھۆكاری تاکو ئێستا بەردەوامبوونی پارێزگاری سەپێنراوی بە وەکالەتی کەرکووک ئەوانن.

ڕاشیگه‌یاند: ھەموو دانیشتووانی دڵسۆزی کەرکووک و گشت کوردستان و ھەموو دڵسۆزیکی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و لە ھەندەران دەزانن تاقمی خیانەتکاری ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانی پیلانداڕێژی خیانەتی 16-ی ئۆکتۆبەری 2017 بوون و بوونە ھۆی ڕادەستکردنی زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستان بە دوژمن و نەیاران و داگیرکەرانی خاکی پیرۆزی ڕزگاربووی کوردستان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەو تاقمە خیانەتکارەی ناو ئێوە بوون، بوونە ھۆی ئەوەی دووز جینوساید بکرێت و خانەقین و مەندەلی و کەرکووک و مەخموور تا شنگال بکەوێتە ژێر دەستی نەیاران ، چۆن شەرم ناکەن و لە ڕووتان دێت سەرەڕای ھەموو ئەو تاوان و خیانەتانەی خۆتان باسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن؟ کە پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵۆ ئاسا لە پردێ لەشکری دوژمنی داگیرکەر کە بە خیانەتی تاقمی ناو ڕیزەکانی یەکێتی بۆ داگیرکردنی پایتەختی ھەرێمی کوردستان بە لەشکرێکی گەورە و پڕچەک و تانکی ئابرامزەوە ھێرشیان دەبرد، بە فیداکاریی پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تێکشکێندران و شکۆی پایتەختی ھەرێمی کوردستانیان پاراست.

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیدا هاتووه‌: ئێوە بوون لە 2019 لەگەڵ پارێزگاری بەوه‌کالەتی سەپێنراو ڕاکان سه‌عید ڕێککەوتننامەتان ئیمزا کرد کە ڕاکان سه‌عید ھەم پارێزگار بەوەکالەت بێت و ھەم جێگری پارێزگار بێت ھەتا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە داھاتوو!!!! کە تا ئێستا یاساکەی سڕ کراوە! خۆتان ئیمزاتان کردووە!! کە چی ھەوڵ دەدەن خەڵک چەواشە بکەن و خۆتان پاک و بێتاوان نیشان بدەن وەکو ئەوەی ھیچتان نەکردبێت!!!! ئێوە ئەوەندە خیانەتتان کردووە بە ھەموو ئاوی دەریاکانی جیھان خۆتان بشۆن پاک نابنەوە!!!! بۆیە بۆتان باشترە ئاوڕێک لە دواوەتان بدەن و سەرشۆڕ و ملکەچ بن و چیتر باسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھیچ لایەنێک نەکەن.

ڕاشیگه‌یاند: لەگەڵ ئەم وەڵامدانەوەیە، ڕێککەوتنەکەتان بۆ ئەوەی ڕاکان ھەم پارێزگار بێت بە وەکالەت و ھەم جێگری پارێزگار بێت ھەتا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە داھاتوو، بڵاو دەکەینەوە کە بە ئیمزای خۆتانە و گوێبیستی دەنگی بەرپرسی پێشووی مەڵبەندتان بن کە بە عارەبی قسە دەکات، کە چۆن بە شان و باڵی ڕاکاندا ھەڵ دەدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: دواتریش زۆرجار ھەوڵتان دا پارێزگاری بە وەکالەت، وەکالەتەکەی لابەرن و جێگیری بکەن!! بۆتان نەکرا.

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك و گه‌رمیان هاتووه‌: لە کۆتایی بە ھەموو دڵسۆزانی کوردستان ڕادەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان مافی سروشتی خۆیەتی پارێزگارێکی کوردی دڵسۆز بۆ کەرکووک دابنێت. ئەویش بە دروستی و دڵسۆزی خزمەتی شارەکە و گشت پێکھاتەکانی بەبێ جیاوازی بکات، ئەو کەسەش نە ڕاکان سەعیدە و نە کەسێکی ناو ڕیزەکانی یەکێتییە.

 

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك و گه‌رمیان به‌ڵگه‌ی ده‌نگی به‌رپرسێكی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ڕاكان سه‌عید بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.