وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی ئاشكرا كرد كه تا ئێستا له شوێنی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكڕانیا ڕزگاركراون و چوونه‌ته نێو خاكی پۆڵه‌ندا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 223 هاووڵاتی عێراقیمان له سنووری ئۆكڕانیا گواستۆته‌وه خاكی پۆڵه‌ندا.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه داوای له باڵیۆزخانه‌ی ئۆكڕانیا كردووه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عێراقی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ له ئۆكڕانیا بۆ شوێنه پارێزراوه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به فه‌رمی داوای له حوسێن عه‌باس باڵیۆزی عێراق له كیێف كردبوو هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتی و قوتابییانی عێراقی له ئۆكڕانیا بۆ وڵاتانی دراوسێ و شوێنه سه‌لامه‌ته‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها داوای له سه‌رجه‌م زانكۆكانی ئۆكڕانیا كردبوو مۆڵه‌تی خوێندن بدات به سه‌رجه‌م قوتابییان به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی كه ئێستا له وڵاته‌كه به‌رامبه‌ر ڕووسیا ڕووده‌ده‌ن.
لای خۆشییه‌وه باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئۆكڕانیا داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقی كردبوو ئاگاداری خۆیان بن و له شوێنی شه‌ڕ و مه‌ترسیدار نزیك نه‌بنه‌وه، داواشی لێ كردبوون له ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هه‌ر ڕووداوێك په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی باڵیۆزخانه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.