شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 3 تیرۆریستی داعشی له پارێزگای ئه‌نباڕ ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی F16 عێراقی كوژرابوون.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له جۆری F16 بۆردومانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشی له ناوچه‌ی شعه‌یب له پارێزگای ئه‌نباڕ كردبوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای بۆردومانه‌كه هێزه‌كانی فیرقه‌ی 5ی پیاده چوونه شوێنی بۆردومانه‌كه و ته‌رمی 3 تیرۆریستی داعشیان دۆزییه‌وه كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه كوژرابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جگه له ته‌رمه‌كان، ئۆتۆمبێلێك و چه‌ندان پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو و چه‌كی جۆراوجۆر و كه‌لوپه‌لی تری تیرۆریستانیان له مۆڵگه‌كان دۆزرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.