Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:05

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ری میترۆ كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ "ئەمڕۆ سێشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ستافی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد".

ڕاشیگه‌یاند "لە دیدارەکەدا ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەوانی پێشکەش به‌ سەرۆکی هەرێم کرا".

سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند "لای خۆیەوە سه‌رۆكی هه‌رێم ستایشی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکەی کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپات کردنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.