ئه‌مڕۆ 1ی ئازاری2022، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، پێشوازی كرد له كۆڵۆنێل رۆب درایڤه‌ر، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركان، راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و هەماهەنگی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، به‌وردی جێبه‌جێكردن و خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پڕۆسه‌ی چاكسازی تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا كۆكبوون، له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش، به‌ئامانجی سه‌رخستنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی، وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه: "دروستكردنی هێزێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازیانه‌ی سه‌رده‌می، له‌گه‌ڵیشدا هه‌نگاونان بۆ چاکسازی سه‌ربازی ئاسان نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كراوه، جێی بایه‌خی زۆره‌و له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاند: دۆخی ئێستای هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی، ده‌خوازێت ئاماژه‌كان چڕتربكرێنه‌وه، بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستی، له به‌رامبه‌ر دروست كردنی سوپایه‌كی سه‌ربه‌خۆی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌ش سه‌رباری خواستی زۆری ئێمه، خواستی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانان و دۆسته‌كانمانه.
راوێژكاری باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا له هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، وێرای ئاڵنگاری و ته‌نگژه‌كانی ئێستا، هێشتا داعش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌بێت هه‌مووان له تێكشكاندن و راوه‌دوونانیان به‌رده‌وام بین.
شایانی باسە، به‌ریتانیا، سه‌رمه‌شقی هاریكاری راسته‌وخۆی پڕۆسه‌ی چاکسازی سه‌ربازی پێشمه‌رگه بووه، ئه‌و هاوكارییانه‌ی به‌ریتانیا لای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێی ستایش و ته‌قدیری زۆره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.