Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:22

سه‌رۆك بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقییان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

ڕۆژی سێشەممە 1ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ برێنێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له عێراق و سوریا کرد.

 لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاوەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا شاندی میوان دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزی هاوپەیمانانیان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.