Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 02:38

تیرۆریستێکی داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای کەرکووک، راگەیاند.

شانەی ناوبراو بڵاوی کردەوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی شێخ زەگاع سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەیش داوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.