Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:03

لە هێرشێکی رووسیادا بۆسەر یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا نزیکەی 70 سەرباز کوژران

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی هێرشی مووشەکی سوپای رووسیادا بۆسەر یەکەیەکی سەربازیی ئۆکراینا لە شاری ئۆختریکا سەربە پارێزگای سومی، نزیکەی 70 سەرباز کوژران.

پارێزگاری سومی، دمیترۆ ژیڤیتسکی لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تیلیگرام بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد یەکەی سەربازیی لە شاری ئۆختریکا لەلایەن سوپای رووسیاوە هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا، نزیکەی 70 سەرباز گیانیان لەدەستداوە.

دمیترۆ ژیڤیتسکی باسی لەوە کرد کە تیمەکان و خۆبەخشەکان بەردەوامن لەسەر کارەکانی گەڕان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی رووخاوی یەکە سەربازیەکە.

پارێزگاری سومی، دمیترۆ ژیڤیتسکی هەروەها باسی لەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر تەرمی سەربازانی رووسیا لە شارەکەدان، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو تەرمانەیان کۆکردووەتەوە و رادەستی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتییان کردوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.