Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 02:38

ئه‌مڕۆ له‌یادی كۆچی دوایی ژه‌نه‌ڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی نه‌مردا له‌ نێو په‌رله‌مانی عێراق پێشانگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 1-3-2022  فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،له‌یادی كۆچی دوایی كردنی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ی كورد ژه‌نه‌ڕاڵ (مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌مردا) پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و یاده‌ ده‌كاته‌وه‌.
له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی  د.سیروان سیرینی ئه‌مینداری گشتی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند"پیشانگایه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ئاماده‌بوونی  كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی  فراكسیۆنه‌كان ده‌كرێته‌وه‌".
هه‌روه‌ها ووتی" پێشانگه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وێنه‌ی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ی كورد ژه‌نه‌ڕاڵ  بارزانی نه‌مر له‌ خۆده‌گرێت". 
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.