له ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج پێشمه‌رگه بوونه قوربانی.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، لەسنوری گەرمەسێر پێنچ لە پێشمەرگەکانی فەوجی 3ی لیوای19ی پیادە، لەکاتی گەڕانەوەیان لەدەوامی فەرمی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، یەکێک لە پێشمەرگەکان بەناوی ن. چ .د8 عەلی عەبدوڵا ئەحمەد لە رووداوەکەدا، گیانی لەدەست دا و گەیشتە کاروانی شەهیدان و چوار پێشمەرگەکەی تریش برینداربوون، بەناوەکانی
1-ن.چ.د.8 ئاراز بایز خدر
2 - ن .چ.د.7 حەسەن عەلی حەسەن
3- ن چ.د.7 دەرباز ساڵح عەبدوڵا
4- ن.چ.د.8 عەبدوڵا سەعید مەلا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری عەلی عەبدوڵا ئەحمەد، لەخوا داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری کەسوکاری بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.