ڕۆژی 15ی شوباتی 2022 دادگەی فیدڕالی عێراق لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە"، ئەم بڕیارەش لەلایەن دامەزراوەکان و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کاردانەوەی لێکەوتەوە و بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی بە سیاسی و پێچەوانەی دەستوور لە قەڵەم درا، هەروەها بڕیارەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی بەدوای خۆیدا هێنا.
سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی بڕیارەکەوە ڕایگەیاند، بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان هەروەها پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، بڕيارەکەی دادگەى باڵاى فيدڕاڵی له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت.
هەر لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئاماژەی بەوەدا کە بریارەکەی دادگەی فیدڕالی قەبووڵکراو نییە.
پەرلەمانی کوردستانیش هەر لەبارەی بڕیارەکە ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکە ناكۆك و ناتەبایە لەگەڵ بنەماكانی سیستەمی فیدڕاڵی و دەقەكانی دەستووری عێراق، سەرەنجامیش ئەمجۆرە بڕیار و بیركردنەوانە گورزی كەمەرشكێن لە سیستەمی فیدڕالیی عێراق و پرۆسەی حوكمڕانی و مافی هاونیشتیمانیبوون دەدات.
هەروەها کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراقیشی لێکەوتەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، فشاری حزبی و مەزهەبی لەسەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق هەیە، جەختی کردەوە کە دەستەوەستان ناوەستن و ڕێگە نادەن سەروەری وڵات و دەسەڵاتی دادوەری پێشێل بکرێت.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها بە ناڕاستەوخۆ لە پەیامێکی دیکەدا ئەمەی بە هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دا لە قەڵەم دا و ڕایگەیاند، واز لە هەڕەشەکانتان بهێنن، وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵکاران و نایفرۆشین بەوانەی لە پشت سنوورن.
بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی هەر بەمەش نەوەستا و کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی بەدوای خۆیدا هێنا و جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گوتی: بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و پرسیاری زۆری بۆ دروستکردین بۆ نموونە بۆچی لەمکاتەدا ئەم بڕیارە درا.
ڕۆژی 28 شوباتی 2022 هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیارەکەوە کۆبوونەوە.
هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌یان په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختیان كرده‌وه كه بڕیارەکه‌ى دادگەى باڵاى فيدرالى قبووڵكراو نييه و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پياده‌كردنى مافە دەستوورییەکانی و به هيچ شێوه‌يه‌ک ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌ڵناگرێت و هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستوورى ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت.
بۆ ئەمەش سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان هۆکاری خۆیان خستەڕوو کە بریتین لەمانەی خوارەوە:-
1- بڕيارى دادگەى باڵاى فيدرالى پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و كيان و بنه‌ما ڕاسته‌قينه‌كانى سيستەمى فيدرالييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه.
2- برياره‌كه‌ى دادگە به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هه‌مواركردنێكى ناده‌ستووريى ده‌ستووره، چونكه بووه‌ته هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستووريى هه‌رێمه‌كان و به‌خشينى به ده‌سه‌ڵاتى فيدرالى كه ئه‌مه‌ش ناته‌بايه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فيدرالى و پاشگه‌زبوونه‌وه‌يه له سيستەمى فيدرالى.
3- دادگە له بڕياره‌كه‌يدا پشتى به ياساكانى ساڵانى 1976 و 1985ى عێراق به‌ستووه كه ياساى ناوه‌ندين و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستوورى ساڵى 2005ى عێراقى تازه‌دا ناكۆكه كه سيستمى حوكمى له عێراق له ناوه‌ندييه‌وه بۆ سيستەمێكى فيدرالى گۆڕيوه و به ڕوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و پارێزگا‌كان و دەسەڵاتی فيدرالى دابەش کردووە.
4- هه‌رێمى كوردستان پێی وايه ئه‌م بڕياره جگه له‌وه‌ى بنكۆڵكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدرالييه، له هه‌مانكاتدا پێشی وايه مه‌رامى تايبه‌تى له پشته و بێلايه‌ن نييه، به‌تايبه‌تيش كه عێراق به دۆخێكى زۆر هه‌ستيار و ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت و لايه‌نه سياسييه‌كان خه‌ريكى گفتوگۆن بۆ لێكگه‌يشتن و دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، ئه‌م بڕياره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
5- دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه گرێبه‌سته نه‌وتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و ده‌قى مادده‌ى (112)ى ده‌ستوورى عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دەسەڵاتە فیدرالیيەکان دواى تێپه‌ڕبوونى (17) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركى ياسايیى خۆيان جێبه‌جێ بکەن به دانانى ياسايه‌ك بۆ نه‌وت گاز له عێراق، وێڕاى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2007 و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌وكاتى فيدرال له‌و ڕه‌شنووسه هاوبه‌شه‌ى ياساى نه‌وت و گاز كه ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو.
6- بە گرنگی دەزانین دادگای باڵاى فيدرالى به ياسايه‌كى نوێ و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (92)ى دەستوور پێک بێت و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستوور جێبەجێ بکات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستوورييانه‌ش به‌پێى ده‌ستوور ياسايان بۆ ده‌ربچێت و پێكبێن كه زامنى به‌رجه‌سته‌كردنى سيستمى فيدرالين.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.