له شاری جیزه له وڵاتی میسڕ ژنێك هه‌وڵی دابوو مشك له ماڵه‌كه‌ی بكوژێت، به‌ڵام له كۆتاییدا گیانی خۆی له‌سه‌ردانا.
میدیاكانی میسڕ بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌رمی ئافره‌تێك له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری جیزه دۆزرایه‌وه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت به‌هۆی خواردنی ژه‌هره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی میسڕ دوای لێكۆڵینه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت كه ئافره‌ته‌كه خۆی ژه‌هر و ده‌رمانی قڕكه‌ری له ماڵه‌كه‌ی بۆ كوشتنی مشك داناوه، به‌ڵام بیری چووه ده‌سته‌كانی به سابوون و پاككه‌ره‌وه‌كان بشوات و ڕاسته‌وخۆ نانی خواردووه، ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژه‌هراوی بێت و گیان له‌ده‌ستبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.