یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) به فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیای له یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ڕ دوورخسته‌وه.
فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیایان له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ر و سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه جیهانییه‌كان دوورخستۆته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا)ش سه‌رجه‌م یانه ڕووسییه‌كانی له به‌شداریكردنی یاریی خوله‌كانی ئه‌وروپا دوورخسته‌وه.
ئه‌م بڕیارانه‌ی فیفا و یوفا ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه‌ی ڕووسیا‌یه بۆ سه‌ر ئۆكراینا.
بڕیاربوو هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا له یارییه‌كانی پاشكۆی جامی جیهانی 2022 ڕۆژی 24ی ئادار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ببایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.