سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، جه‌واد لوئه‌ی ئه‌لیاسری بازرگانه مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به فه‌رمانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق لێخۆشبوونی تایبه‌تی بۆ ده‌ركرابوو، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتووه.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا فەرمانێکی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوبووەوە کە واژووی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی لەسەر بوو، تێیدا لێخۆشبوونی تایبەتی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف دەرکردبوو.
بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو شه‌قامی عێراقی دروست كرد.
به‌هۆی زۆری فشاره‌كانیش، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه و فه‌رمانی لێخۆشبوونه تایبه‌ته‌كه‌ی كشانده‌وه و داوای كرد تاوانباری نابراو ده‌ستگیر بكرێته‌وه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ئاشكرای كرد كه جه‌واد لوئه‌ی ئه‌لیاسری تاوانبار عێراقی جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕایكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.