له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی پێشـێلکـاری سـەروەریی یاسـا لەلایـەن سـەرۆک کـۆمارەوە بەخـتیـار تـاڵەبانـی ـ شرۆڤەکاری سـیاسـی رایگه‌یاند : دیاره سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی لێبوردن له تاوانبارێک كه كوڕی پارێزگای نه‌جه‌ف بووه ، ئه‌وه‌ی تێیكه‌وتووه ، بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌و بابه‌ته رێكه‌وتنێكی سیاسییه و پشت به ماددده‌یه‌كی ده‌ستووری ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی لێبوردنی تایبه‌تی ده‌ربكات.
كوڕی پارێزگای نه‌جه‌ف كه ئه‌فسه‌رێكی ئه‌منی بوو، مامه‌ڵه‌ی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرد، دوای ده‌ستگیركردنی حوكمی هه‌تاهه‌تایه‌ی پێدرا .
ئه‌و لێبوردنه په‌له‌ی لێكرایه و ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و تاوانباره له‌ناو عێراقیش نه‌ما بێت .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ئه‌و تاوانباره له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیكه ئازادكراون .
سه‌یره كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وانیش قسه‌یان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه، سه‌دریه‌كانیش به هه‌مان شێوه.
ئایا دادگای فیدراڵی له كوێی ئه‌و بابه‌ته‌یه ؟؟
دواتر سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار كاربه‌رێكه‌رن كه‌واته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه . بۆیه ئه‌و سه‌فقه‌یان دروست كرد كه پارێزگار لابه‌ن و كوره‌كه‌ی ئازاد بكه‌ن .
ئه‌و قه‌ڵە‌م به ده‌ستانه‌ی كه هه‌ن بۆ وا خۆیان بێده‌نگ كردووه كه ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵییه له سه‌ر ئاستی عێراق .
كۆمه‌لێك لایه‌ن له‌و سه‌فقه‌یه به‌شدارن ، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و وڵاته نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته ، دادگای فیدراڵی ئه‌وه نییه له ماوه‌ی 10 رۆژ 3 بڕیاری سه‌یر بدات دژ به هه‌رێمی كوردستان.
له لایه‌ن خۆیه‌وه دانـا شـەهید جـەزا ـ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس رایگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته واتا ئه‌و لێبوردنه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ تاوانبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته بابه‌تێكی گشتی، رای گشتی جوڵاندووه ، ده‌بێ بزانین چی له دوای ئه‌و پرسه هه‌یه . پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف ، دۆسیه‌ی كوڕه‌كه‌ی جولێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ی ئازاد بكرێت به مه‌رسومێكی كۆماری ، به‌ڵام پێویسته بزانیین و روونبكرێته‌وه ، كه بۆچی ئه‌و مه‌رسوومه ده‌ركراوه ، چونكه ئه‌و تاوانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ، پرسێكه په‌یوه‌ندی به گرفتێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه . زۆر یاسا‌و مادده‌ی ده‌ستووری هه‌ن تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك كۆمار لێی بێده‌نگه ، كه‌چی بۆ دۆسییه‌یه‌ك دێته ده‌نگ و تاوانبارێك ئازاد ده‌كات كه ئێستا ئه‌كید له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. ئه‌و پرسه به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت یان مه‌رسومه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ، یان دادگای فیدراڵی بێته وه‌ڵام .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.