Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:55

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی کرد، لە دیدارەکەدا شاندە سەربازییەکە جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکە گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا و گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات کرایەوە .

شاندی سەربازی ئەمریکی ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشڤەچوونەکانی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگەیان کرد و جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.