Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 13:13

سەرۆک کۆماری عێراق لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە

کوردستان TV
100%

فشاری شەقامی عێراقی سەرۆک کۆماری ناچار كرد لە بڕیاری تایبەت بە لێخۆشبوونی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر پاشگەز ببێتەوە.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لێژنەی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکایەتی کۆمار، بڕیاری کشاندنەوەی هەردوو فەرمانی سەرۆکایەتی (1،2) تایبەت بە لێخۆشبوونی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دا کە ئەو بازرگانە کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف بوو.

هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردەوە کە دوای کشاندنەوەی فەرمانەکە، ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ دووبارە دەستگیرکردنەوەی تۆمەتبارەکه.

جێی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فەرمانێکی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوبووەوە کە واژۆی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی لەسەر بوو، تێیدا لێخۆشبوونی  تایبەت بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرابوو کە کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف بوو، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە شەقامی عێراقی دروست کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.