هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوای كۆبوونه‌وه‌یان په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختیان كرده‌وه كه بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى قبووڵكراو نييه و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پيادهكردنى مافە دەستوورییەکانی و به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته دهستوورييهكانى هه‌ڵناگرێت و هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستوورى ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت.
ده‌قی په‌یامی هه‌رچوار سهرۆكايهتيىهكهی هه‌رێمى كوردستان:-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتيى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تييه‌كان، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا بڕيارى دادگاى فيدرالی عێراق له ڕێکەوتی 15/2/2022 ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا. له‌مباره‌يه‌وه كۆبوونه‌وه جەخت دەکاتەوە كه بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى قبووڵكراو نييه و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پيادهكردنى مافە دەستوورییەکانی و به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته دهستوورييهكانى هه‌ڵناگرێت و هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستوورى ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:
1- بڕيارى دادگاى باڵاى فيدرالى پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و كيان و بنه‌ما ڕاسته‌قينه‌كانى سيستەمى فيدرالييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستانه.
2- برياره‌كه‌ى دادگا به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ ههمواركردنێكى نادهستووريى ده‌ستووره، چونكه بووه‌ته هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستووريى هه‌رێمه‌كان و بهخشينى به ده‌سه‌ڵاتى فيدرالى كه ئه‌مه‌ش ناتهبايه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فيدرالى و پاشگهزبوونهوهيه له سيستەمى فيدرالى.
3- دادگا له بڕياره‌كه‌يدا پشتى به ياساكانى ساڵانى 1976 و 1985ى عێراق به‌ستووه كه ياساى ناوهندين و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستوورى ساڵى 2005ى عێراقى تازه‌دا ناكۆكه كه سيستمى حوكمى له عێراق له ناوه‌ندييه‌وه بۆ سيستەمێكى فيدرالى گۆڕيوه و به ڕوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و پارێزگاكان و دەسەڵاتی فيدراڵى دابەش کردووە.
4- هه‌رێمى كوردستان پێی وايه ئه‌م بڕياره جگه له‌وه‌ى بنكۆڵكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدرالييه، له هه‌مانكاتدا پێشی وايه مه‌رامى تايبه‌تى له پشته و بێلايه‌ن نييه، به‌تايبه‌تيش كه عێراق به دۆخێكى زۆر هه‌ستيار و ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت و لايه‌نه سياسييه‌كان خه‌ريكى گفتوگۆن بۆ لێكگه‌يشتن و دۆزينه‌وه‌ى ڕێگهچارهيهك بۆ ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، ئه‌م بڕياره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
5- دووپاتى دهكهينهوه گرێبه‌سته نه‌وتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و ده‌قى مادده‌ى (112)ى ده‌ستوورى عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دەسەڵاتە فیدرالیيەکان دواى تێپه‌ڕبوونى (17) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركى ياسايیى خۆيان جێبه‌جێ بکەن به دانانى ياسايه‌ك بۆ نه‌وت گاز له عێراق، وێڕاى دهستپێشخهرييهكانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2007 و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌وكاتى فيدرال له‌و ڕه‌شنووسه هاوبه‌شه‌ى ياساى نه‌وت و گاز كه ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو.
6- بە گرنگی دەزانین دادگای باڵاى فيدرالى به ياسايهكى نوێ و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (92)ى دەستوور پێک بێت و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستوور جێبەجێ بکات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه دهستوورييانهش به‌پێى ده‌ستوور ياسايان بۆ ده‌ربچێت و پێكبێن كه زامنى به‌رجه‌سته‌كردنى سيستمى فيدرالين.
له‌م پێناوه‌دا سەرۆکایەتيی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسيیەکانی ناوخۆی ھەرێمى كوردستان و عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێکارێک بۆ پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمى كوردستان. ھەروەھا په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكارى یاسایی و دستووريی پێويست ده‌گرێته‌به‌ر و ئەنجوومەنی دادوەريی ھەرێمی کوردستان لە پێگە دەستوورییەکەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەکانی عێراق بۆ داکۆکیکردن لەسەر دەستووریبوونی مافەکانی ھەرێمی کوردستان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه و بەردەوام دەبێت له گفتوگۆى بنياتنه‌رانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى، دۆستانى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش پشتگيرى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.