Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:59

سزا نوێکانی سەر رووسیا نرخی غازی لە ئەورووپا گران کرد

کوردستان TV
100%


- سزا نوێکانی سەر رووسیا، نرخی غازی لە ئەورووپا سەدا 34 گران کرد.

بەهۆی ئەو رێوشوێنە نوێیە سنوورداریانەی دژبە رووسیا گیراونەتەبەر، نرخی غاز لە ئەورووپا بە بەرزبوونەوەی سەدا 34 دەستی پێ کرد.

هەفتەی رابردوو، نرخی گرێبەستی غازی سروشتی لە "TTF" کە ناوەندەکەی لە هۆڵەندایە بۆ هەر مێگاواتێک بە 93 یورۆ داخرا، بەڵام لە رۆژی نوێی کاردا، ئەو نرخە بە 125 یورۆ دەستی پێ کرد، بەوەیش نرخەکەی سەدا34 زیادی کرد.

لە دوای بڕیاری دەرکردنی بانکەکانی رووسیا لە "SWIFT" لەلایەن وڵاتانی خۆرئاوا و سڕکردنی سامانی بانکی ناوەندیی رووسیا بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکراینا، نرخی غازی سروشتی رووی لە هەڵکشان کرد، هاوکات سزا ئابوورییە نوێیەکان بوونەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی دابینکردنی غاز بۆ ئەورووپا.

لە ئێستادا وڵاتانی ئەورووپا سەدا 40 پێداویستییەکانیان لە غازی سروشتیی لە رێگەی رووسیاوە دابین دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ وەزیرانی وزەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکەن و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غاز و رێوشوێنەکان تاوتوێ دەکەن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.