Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 20:53

ئۆکراینا: شکستمان بە ھێزەکانی رووسیا ھێنا بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری ئیرپین

کوردستان TV
100%


دەستەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە ھێزەکانیان، شکستیان بە ھێزەکانی رووسیا ھێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری ئیرپین سەربە پارێزگای کیێڤ باکووری ئەو وڵاتە.

دەستەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی رووسیا لە ھێرشەکانیان بۆسەر ئۆکراینا بەردەوامن و ھاتووە، ھێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە بەئامانجکردنی فڕۆکەخانە مەدەنیی و سەربازییەکان، ھەروەھا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، ژێرخان و ناوچە مەدەنیەنیشنییەکان.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ھێزی ئاسمانیی ئۆکراینا، بەرپەرچی ھێزەکانی رووسیایان داوەتەوە، ھەروەھا ھێزی زیاتری بەرگریی لە کیێڤ-ی پایتەخت و دەورووبەری جێگیرکراون.

شاری ئیبرپین کە لە بنکەی سەربازیی ھۆستمیل نزیکە بە 25 کیلۆمەتر لە شاری کیێڤ-ی پایتەختەوە دوورە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.