Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 21:10

وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا: فڕۆکەی جەنگیی رەوانەی ئۆکراینا دەکەين

کوردستان TV
100%


نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگەیاند، بە بەهای 500 ملیۆن یورۆ چەک و تەقەمەنی و هاوکاریی سەربازیی رەوانەی ئۆکراینا دەکەن.

بۆرێل دوای چوارەمین کۆبوونەوەی نائاسایی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازدا و رایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری داوە بە بەهای 450 ملیۆن یورۆ چەک و تەقەمەنی و بە بەهای 50 میلۆن یورۆش یارمەتی سەربازیی رەوانەی ئۆکراینا بکات و ئاشکراشی کرد، ئەمە یەکەم هاوکاریی سەربازیی دەبێت لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ لە وڵامی پرسیارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پاکێجی هاوکارییەکەی یەکێتیی ئەورووپا فڕۆکەی جەنگیش لەخۆ دەگرێت و گوتی:

دوای کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولێبا بڕیاری رەوانەکردنی فڕۆکەی جەنگیی در.

- سزا ئابوورییەکان

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگەیاند "بەشێک لە بانکەکانی رووسیا لە کۆمەڵەی پەیوەندیی دارایی جیهانیی نێوان بانکەکان "SWIFT" دەکەینە دەرەوە و سەرمایەی بانکی ناوەندیی رووسیا ئیفلیج دەکەین، بەهۆی ئەم سزایانەوە رێگری دەکەین له بەکارهێنانی نیوەی پاشەکەوتەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی رووسیا.

بۆرێل ئاشکراشی کرد، سزا بەسەر چەند سەرمایەدارێکیش دەسەپێنن کە پشتیوانی لە رژێمی رووسیا دەکەن.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ راشیگەیاند، هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە هەریەک لەو بڕیارانە جێبەجێ بکەن کە لە بارەی رووسیا داویانە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.