هونه‌رمه‌ند ته‌نیا موڵكی یه‌ك ده‌زگا یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یان لایه‌نێك نیه به‌ڵكوو موڵكی میلله‌تن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك یان ده‌زگایه‌ك یادیان بكاته‌وه جێگه‌ی ڕێزوو شانازیه، چونكه ئه‌وانه خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژوویه‌كی جوانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆ و درامای كوردین چ له‌سه‌ر شاری خۆیان یا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ناسراون ، ئه‌مرۆ دووشه‌مه ڕێككهوتی 28ی شووبات ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبێت (نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان )ه چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له ژیان و به‌خشش و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه .
هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان له دایكبووی هه‌ولێره گه‌ڕه‌كی سه‌عدووناوه ساڵی 1959، ده‌سپێكی كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1974 ئه‌و بهرههمهكانهی وه‌ك نواندن به‌شداربووه :
(شانۆگه‌ری پیلان، شانۆگه‌ری قه‌ل و رووته، شانۆگه‌ری حه‌مه‌دۆك ، شانۆگه‌ری شاری ئه‌وین ، شانۆگه‌ری خه‌ج و سیامه‌ند ، درامای كۆلاره، شانۆگه‌ری گۆڕه‌پانی دیموكراسی ، شانۆگه‌ری فێڵه‌كانی جه‌مۆ ، شانۆگه‌ری بووكی به‌فر ، فیلمی سینه‌مایی گه‌ڕه‌كی داهۆلهكان ، شانۆگه‌ری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ، شانۆگه‌ری قرچۆك ، شانۆگه‌ری سواڵكه‌ره‌كه ، شانۆگه‌ری هه‌موومان چاوه‌ڕوانین، شانۆگه‌ری حوكمی قه‌ڕه‌قوش، زنجیره درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ ، شانۆگه‌ری تاوان، شانۆگه‌ری په‌پوو ، شانۆگه‌ری ده‌فڕێ و نافڕێ ، كورته فیلمی په‌یكه‌ر، شانۆگه‌ری پاشا‌و لیبوك، زنجیره درامای بیری ژماره 3، شانۆگه‌ری شا هه‌ر شایه، شانۆگه‌ری قرنیس، شانۆگه‌ری دادگا ، درامای ته‌لاری مه‌زن، شانۆیی گوڵێ و هیوایه‌كی نوێ ، فیلمی سینه‌مایی كیلۆ مه‌تر زیڕۆ ).
خوالێخۆشبوو شانۆكار نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان به‌شداری ده‌یان كاری شانۆیی و زنجیره دراما و كورته فیلم و فیلمی سینه‌مایی كردووه، خاوه‌ن ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌میشه به‌وه‌فا و دڵسۆزییه‌وه بره‌وی به‌كاری هونه‌ری داوه خاوه‌ن ئه‌زموون و میژوویهكه له بزووتنه‌وه‌ی شانۆ و درامای كوردیدا ، تا ساته‌كانی ماڵئاواییكردنیدا له كاری هونه‌ری به‌رده‌وامبووه ، مخابن دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له ڕێككهوتی 28ـی 2ـی 2014 چووه به‌ردلۆڤانی خودا و به‌ره‌و مه‌نزڵگای هه‌میشه‌یی رۆیشت و ماڵئاوایی له دنیای جوانی هونه‌ر كرد، رۆحی شاد و ئارام، جێگه‌ی به‌هه‌شتبێت.
ئا- كامران
له سـاڵوه‌گه‌ڕی ماڵئاواییكردنی هونه‌رمه‌ند (نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان) دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.