Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 21:30

دەیلی میرۆر: رووسیا سووتێنەری گەڕۆک بۆ سوپاکەى دروست دەکات

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕى دەیلی میرۆر، رووسیا هەستاوە بە بڵاوەپێکردنى سووتێنەری گەڕۆک (Crematoriums) لە دوای سوپاکەى لە بەرەی شەڕدا. لەم بارەیەشەوە، وەزارەتى بەرگریی بریتانیا وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە پەیوەستە بە ئۆتۆمۆبیلێک و بەدوای سوپای رووسیاوە بەرەو ئۆکراینا دەڕوات. بە گوتەی وەزیرى بەرگریی بریتانیا، بێن والاس، ئەوەی خستووەتەڕوو کە رووسیا لە کاتی داگیرکردنى ئۆکرانیادا، دەتوانێت ئەو سووتێنەرە بەکاربهێنێت بۆ یارمەتیدانى شاردنەوەى ژمارەى قوربانییەکانى لە کاتى شەڕدا. 
لەم بارەیەشەوە، والاس ئەم هەنگاوەى رووسیای بە مەترسیدار و جێی نیگەرانى داناوە. بەشێوەیەک، لە رێگەى ئەم سووتێنەرە گەڕۆکەوە رووسیا بیەوێت کوژراوەکانى بشارێتەوە، کە مایەى ترس و نیگەرانییە. هەروەها، بە هەنگاوێکیش لێک دەدرێتەوە کە کرێملن هەوڵی پەردەپۆشکردنى قوربانییەکانیان بدات لە هەر جەنگێکدا کە روو بدات.  
هاوکات، لەگەڵ راگەیاندنى ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت لەلایەن ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە دژى ئۆکراینا، چەند هەنگاوێکی تریش لە لایەن رووسیاوە نراوە. بەپێی سەرچاوە فەرمییە هەواڵگرییەکانى ئەمریکا، بۆردومانکەرە ستراتیجییە رووسییەکان، Tupolev-95، پڕکراون لە چەک و ئامادەکراون بۆ فڕین لە رووسیاوە. لە ئێستاشدا، ئەو بۆردومانکەرانە لەسەر شەپۆلە بەرزەکانی پەیوەندیکردن چالاکن. هەروەها، هێزەتایبەتەکانى رووسیاش 'سپێتسناز' کاراکراون و چوونەتە ناو ئۆکراینا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.