وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پاڵپشت به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت له بواری سێكته‌ره‌كانی شاره‌وانی، ئاو و گه‌شتوگوزار، بریاریدا داشكاندن بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه بكات كه ده‌یانه‌وێت قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت به یه‌كجار بگه‌ڕێننه‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، بریار دراوه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر به یه‌كجار كۆی قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، به ڕێژه‌ی 15% داشكاندنیان بۆ ده‌كرێت.
له به‌شێكی تری بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت هه‌ر سێ سێكته‌ره‌كانی شاره‌وانی، ئاو، گه‌شتوگوزار ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام مه‌رجه هاووڵاتییان له ماوه‌ی 90 رۆژدا بۆ سوودمه‌ندبوون له بڕیاره‌كه ده‌ست به مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن.
له هه‌ر سێ سێكته‌ره‌كانی شاره‌وانی و ئاو و گه‌شتوگوزاردا داشكاندن بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.