Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 23:47

ئۆکراینا.. هێزەکانی رووسیا دەستیان بەسەر بینا حکوومییەکانی شاری بێردیانسک-دا گرت

کوردستان TV
100%

هێزەکانی رووسیا کە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆکراینا، دەستیان بەسەر سەرجەم بینا حکوومییەکانی شاری بێردیانسک-ی ئۆکتاینادا گرتووە.

بریکاری پارێزگای بێردیانسک، ئەلێکساندەر سڤیدلۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە پێش چەند کاتژمێرێک ئۆتۆمبێلی سەربازیی قورس و سەربازانی رووسیا دەستیان کرد بە هاتنە ناوەوە بۆ شارەکە.

ئەلێکساندەر سڤیدلۆ ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی رووسیا دەستیان بەسەر سەرجەم بینا حکوومییەکانی شارەکەدا گرتووە.

بریکاری پارێزگای بێردیانسک، ئەلێکساندەر سڤیدلۆ باسی لەوە کرد کە شارەکە لەژێر بۆردوماندایە و داوای لە خەڵکی کرد لە پەناگەکان بمێننەوە و دەرنەچن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.